}

ره‌واندز.. ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

کوردستان 01:02 PM - 2021-09-23

ئه‌مڕۆ 23-9-2021 له‌كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا لێپرسراوێكی ئه‌منی كه‌ پله‌كه‌ی رائیده‌ به‌ناوی (ا.س.ح) له‌ ئاسایشی ره‌واندز به‌گوللـه‌ خۆی كوشت.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ شه‌ماڵ دێواری حامد به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی ره‌واندز ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌وا هاووڵاتییه‌ك كه‌ پله‌ی رائیده‌ له‌ئاسایشی رواندزو دانشتوی رواندزه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌كاتی ئه‌ركی ره‌سمیدا  كۆتای به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

وتیشی: به‌پێی لێكۆلێنه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گوایه‌ نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له‌سۆران لێكۆلێنه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی رواندز و بنكه‌ی پۆلیسی رواندز ده‌ستیپێكردوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket