riklam

سه‌رۆك كۆمار: عیراق و كوه‌یت په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر ده‌كه‌ن

عیراق 09:48 PM - 2021-09-22

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی 2021 له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی له‌ نیویۆرك پێشوازیكرد له‌ شێخ سه‌باح خالید سه‌باح، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت.

له‌و دیداره‌دا به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان عیراق و كوه‌یت كرا، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ باشترین ئاستدایه‌، ھه‌روه‌ھا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ھاریكاری هاوبه‌ش له‌بواره‌ جیاجیاكانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیری و به‌ھێزكردنی ھه‌ماھه‌نگی و یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان و پشتیوانی له‌ ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا د. به‌رهه‌م جه‌ختی له‌ په‌رۆشی عیراق كرده‌وه‌ بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ھێز له‌گه‌ڵ كوه‌یت و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و گه‌لی دۆستدا، ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌وڵه‌كانی عیراق به‌ ئاڕاسته‌ی پشتیوانیكردنه‌ له‌ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ رێگه‌ی ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیھان.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ شێخ سه‌باح خالید سه‌باح، هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌بواره‌ جیاجیاكان و پشتیوانی له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق دووپاتكرده‌وه‌، ھاوكات رۆڵی عیراقی به‌رزنرخاند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كوه‌یت پاڵپشتی عیراقه‌ له‌و رووه‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت رۆڵی عیراقی به‌رزنرخاند له‌پته‌وكردنی بنه‌ماكانی سه‌قامگیری ھه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ختیشی له‌په‌رۆشی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت كرده‌وه‌ بۆ به‌ھێزكردنی كاری هاوبه‌ش به‌ره‌و یه‌كخستنی ئابووری و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه‌. 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket