riklam

زۆرترین كار لە كەمترین كاتدا دابەشکرا

ئەدەب و هونەر 05:54 PM - 2021-09-22

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٩/٢٢ لە باخچەی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO مەراسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی ”  زۆرترین كار لە كەمترین كاتدا ” بەڕێوەچوو . كتێبەكە لە نوسینی برایان ترەیسی-یە و لەلایەن كۆمەڵێك خوێندكاری خۆبەخشی پەیمانگەی دەربەندیخانەوە وەرگێڕاوە بۆ زمانی كوردی و مامۆستا بورهان عومەر سەرپەرشتیی وەرگێڕانەكەی كردووە. لەمەراسیمەكەدا بەشێك لە تیمی وەرگێڕانەكە كورتەیەكیان لەسەر كتێبەكە پێشكەش كرد. 

كتێبەكە لە ناوەڕۆكدا پێكهاتووە لە شیكارییەك لەسەر كات و دانانی پلان بۆ بەفیڕۆنەدانی كات و پۆلێنكردنی كات و كار هەروەها  ئەنجامدانی زۆرترین كار لە كەمترین كاتدا . 

لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا كتێبەكە بە دیاریی پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket