riklam

به‌رده‌ڕه‌ش.. له‌روداوێكی هاتوچۆدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان 05:45 PM - 2021-09-22

رووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای بەردەرەش لەسەر رێگای گشتی ھەولێر بۆ دھۆک و بەردەرەش بۆ ناحیەی روڤیا گیانلەدەستدانی 7 کەسی لێکەوتەوە کە پینجیان هی یەک خێزانن و مندالێکیش بریندار بوو.

حازم گۆران وتەبێژی ھاتووچۆی بەردەرەش بە PUKmedia ی راگەیاند: کەمێک پێش ئیستا لەسەر رێگای  قەزای بەردەرەش بۆ ناحیەی کەلەک نزیک گوندی گردەپان رووداوێکی ھاتووچوو لە جۆری پێکدادان لە نێوان بارھەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت روویدا.

وتیشی: لەو روداوەدا 7 کەس گیانیان  لەدەستدا کە پێنجیان ھی یەک خێزان  و خەڵکی گوندی دولێجانی گەورەن لە سنوری قەزای بەردەرەش و منداڵێکیش بریندار بوو .

PUKmedia کۆسرەت کەتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket