}

به‌ڵگه‌.. سه‌رۆكی حكومه‌ت پله‌ی سه‌ربازی ده‌به‌خشێته‌وه‌

کوردستان 03:40 PM - 2021-09-22

سه‌رۆكی حكومه‌ت پله‌ی چه‌ند ئه‌فسه‌رێك له‌هێزه‌كانی 80 به‌رز ده‌كاته‌وه‌، له‌كاتێكدا چوار ساڵه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان راگیراوه‌، كه‌چی به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت، پله‌ی چه‌ند ئه‌فسه‌رێك له‌هێزه‌كانی 80ی پارتی به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی نوسراوێك كه‌ ئیمزای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌و له‌ رۆژانی 19 و 20ی ئه‌م مانگه‌ ئیمزای له‌سه‌ركراوه‌، پله‌ی چه‌ند ئه‌فسه‌رێك له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ لیوا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شنۆ ئه‌شقی سورچی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌و رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ سه‌ر به‌هێزه‌كانی 80ی پارتین و به‌ بڕیاری تایبه‌ت پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش جیاوازیكردنه‌ له‌نێوان ئه‌فسه‌ران و خزمه‌ت به‌پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ناكات و نیگه‌رانی لای هه‌زاران ئه‌فسه‌ر دروستكردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ده‌قی نوسراوه‌كه‌...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket