}

كۆمسیۆنی هه‌ولێر تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجامدا

کوردستان 03:12 PM - 2021-09-22

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئۆفیسی هه‌ولێر تێستی ده‌نگدانی له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان ئه‌نجامدا .

ئه‌حمه‌د مازن لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌ك نمونه‌ و به‌مه‌به‌ستی تێستكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئامێره‌كانیان به‌كارتی ده‌نگده‌رانی راسته‌قینه‌ تێستی ده‌نگدانیان كردوه‌.
 وتیشی: سێجار له‌سه‌ر یه‌ك پرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ ئه‌نجامی پرۆسه‌ی یه‌كه‌م  و دووه‌م جیاكراوه‌ته‌وه‌و سه‌د له‌سه‌د بووه‌، تێستی سێیه‌میش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی وه‌ره‌قی و ئه‌لكترۆنی نێردرا بۆ ئۆفیسی نیشتیمانی له‌به‌غدا بۆ دڵنیابونه‌وه‌.

PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket