riklam

کەنەدا.. حزبی لیبراڵ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی بەدەست هێنا

جیهان 02:30 PM - 2021-09-22

لە 44 هەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدراڵی کەنەدا ، دوای 36 رۆژ لە ململانێی کەمپینی هەڵبژاردنی نێوان پارتە سیاسییەکانی کەنەدا ، رۆژی دووشەممە  20/9/2021 نزیکەی 27 ملیۆن هاوڵاتی کەنەدی بۆ هەڵبژاردنی 338 ئەندام پەرلەمانی فیدراڵی ڕوویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد ، لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵ 2021 بۆ جاری سێهەم هاوڵاتیانی کەنەدا متمانەیان بە حزبی لیبراڵ و سەرۆك ترودۆ بەخشییەوە .

دوای کۆتایی ‌هێنانی پرۆسەی دەنگدان بە چەند کاتژمێرێك  ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا کە بەم شێوەیە بوون ؛ حزبی لیبراڵ بەسەرۆکایەتی جەستن ترودۆ 158 کورسی ، حزبی پارێزگاران ( کۆنسێرڤەتیڤ ) بەسەرۆکایەتی ئیرێن ئوتوڵ 119 کورسی ، کوتلەی کوبێك بەسەرۆکایەتی ئیف فرانسوا بلانشیت 34 کورسی ، حزبی دیموکراتی نوێ ( NDP ) بەسەرۆکایەتی جاگمیت سینگ 25 کورسی ، پارتی سەوزیش بەسەرۆکایەتی ئەنامی پۆڵ 2 کورسی بەدەست هێنا .

جێی ئاماژەیە لە وڵاتی کەنەدا هەر چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی فیدراڵی بەڕێوەدەچێت کە دواترینیان لە 20 / 9/2019 بوو . 

چاودێران پێیان وایە دەنگدەران لەم هەڵبژاردنەدا بۆ جاری سێیەمی سەرۆکایەتی حکومەت متمانەیان بە حزبی لیبراڵ و  سەرۆك وەزیران جەستن ترودۆ بەخشیەوە چونکە لە پلانی ڕووبەڕوونەوەی پەتای کورۆنا و پرۆسەی پێکوتەی ڤاکسینی هاوڵاتیان کەمی ڕێژەی گیان لەدەستدانی تووشبوان سەرکەوتنی بەدەست هێنا . 

لە درەنگانی شەو دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن جەستن ترۆدۆ سەرۆکی حزبی لیبرال بەیاوەری هاوسەر و هەردوو منداڵەکەی لە شاری مۆنتریال بە بۆنەی سەرکەوتنی حزبەکەیان لە وتەیەکی کورتدا  وێڕای پیرۆزبایی کردن  وتی " سوپاسی هاوڵاتیان دەکەم جارێکی تر متمانەیان پێ بەخشین لەگەڵ هاوڕێکانمدا بۆ زیاتر کارکردن بەرەو پێشەوە بۆ دواڕۆژێکی پرشنگدار ، ترۆدۆ وتشی بەرنامەی هەموومان پێکەوە بۆ دانانی نەخشەی کۆتایی هێنان بە پەتای کورۆنا ، پێکەوە کارکردن بۆ کەشوهەوایەکی ڕاستەقینە ، بۆ خزمەتکردنی زیاتری منداڵان ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان و گوزەرانی خێزانەکانی مام ناوەند ، کاروانی هاوبەشمان لەپێناو ئاشتەوایی پێکەوە ژیان بێت "

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سەرکردەی حزبەکانی ڕکابەر پەیام و پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆك و لایەنگرانی حزبی لیبرال و هاوڵاتیانی کەنەدا بەگشتی کرد ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ حکومەتی نوێی کەنەدا خواست .

PUKmedia عوسمان عەلی ، کەنەدا
کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ،  کەنەدا


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket