}

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچكردوو سه‌برییه‌ ئیبراهیم مسته‌فا

پرسەنامە 01:43 PM - 2021-09-22

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌برییه‌ ئیبراهیم مسته‌فا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (سه‌بریه‌ ئیبراهیم مسته‌فا)
به‌رێز هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (سه‌بریه‌ ئیبراهیم مسته‌فا)، دڵگران و نیگه‌ران بووین.
كۆچكردوو خاتوو (سه‌بریه‌ ئیبراهیم مسته‌فا) له‌خانه‌واده‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌ری كوردستان بوو، خوشكی هه‌رسێ شه‌هیدان (محمد حاجی و سابیر و عومه‌ر) بوو، كۆچكردنیشی جێگای داخه‌.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌خێزان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم. خوای گه‌وره‌ سه‌بوریی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت، جێگای كۆچكردووش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket