}

سلێمانی.. قیستی پاره‌ی كاره‌با تا 12 پشك به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان 01:27 PM - 2021-09-22

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: داهاتی كاره‌بای سلێمانی به‌به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو زیادی كردووه‌ و قیستی پاره‌ی كاره‌باش تا 12 قیست به‌رده‌وام ده‌بێت. 
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

لێپرسراوی كاروباری وزه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، داهاتی كاره‌با ئه‌م ساڵ تا كۆتایی مانگی هه‌شت، به‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌مان ماوه‌ی رابردوو زیادیكردوه‌ و پشكی (قیست)ی قه‌رزی كاره‌باش تا 12 پشك به‌رده‌وامه‌.

پشتكێو نه‌جم، لێپرسراوی به‌شی كاروباری وزه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ هاوڵاتیان و هاوبه‌شانی كاره‌با، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت پاره‌ی كاره‌با یان قه‌رزی كاره‌با بدات بۆی ده‌كرێت به‌ 12 پشك (قیست).

لێپرسراوی به‌شی كاروباری وزه‌ رونیكردوه‌ كه‌ به‌شێك له‌ كارگه‌ گه‌وره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی پاره‌یان داوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی مامه‌ڵه‌كانیان بڕی پاره‌كانیان بۆ ناو داهاتی ئه‌و هه‌شت مانگه‌ نه‌هاتوه‌و له‌ داهاتی مانگه‌كانی دوای هه‌شت ده‌رده‌كه‌ێت.

راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket