riklam

11 ساڵ زیندانی بوەو دوای ئازادكردنی بەدزییەوە دەستگیركرایەوە

کوردستان 12:34 PM - 2021-09-22

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت: تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە دوو دەمانچەی جۆری كڵۆك و ویلتەرو زیاتر لە 500 هەزار دینارو چەند پارچە ئاڵتونێكی دزیوە، لەكاتێكدا تۆمەتبارەكە پێشینەی گرتن و سزادانی بۆ ماوەی 11 ساڵ زیندانی هەبووە، دوای ئازادكردنی دەستی داوەتەوە ئەنجامدانی هەمان تاوان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  رایگەیاند: بەسەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەفەرمانی دادوەر توانیان لەڕۆژی 13ی 9ی 2021 تۆمەتبارێك بەناوی (ج.ع.ع) لەدایكبووی ساڵی 1979 دەستگیربكەن لە ناو شارۆچكەی دوكاندا.

رونیشیكردوەتەوە: تۆمەتبارەكە دزی لەماڵان كردوەو دوو دەمانچەی جۆری كڵۆك و ویلتەرو زیاتر لە 500 هەزار دینارو چەند پارچە ئاڵتونێكی دزیوە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: تۆمەتبارە دەستگیركاوەكە چەندین فەرمانی دەستگیركردنی پێشوی هەبووە  لەلایەن دادگاوە سەر هەمان تۆمەت، پێشینەی گرتن و سزادانی بۆ ماوەی 11 ساڵ

زیندانی هەبووە، دوای ئازادكردنی دەستی داوەتەوە ئەنجامدانی هەمان تاوان تۆمەتبار بەپێی ماددەی(٤٤٦) لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كراوەو دواتر بەپێی تایبەتمەندی تاوانەكی ڕدەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دوكان كراوە.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket