riklam

كۆمسیۆن: لەكەركوك هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت

کوردستان 11:19 AM - 2021-09-22

وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ‌و تاقیكردنەوەو دڵنیابوونەوە لەئامێرەكانی دەنگدان، ئەمڕۆ 22ی 9ی 2021 ئۆفیسی كەركوكی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەڕێی ناوەندەكانی تۆماركردنەوە كە 43 ناوەندە پرۆسەی سێیەمی هاوشێوەی دەنگدانی ئەنجامدا. 

لەپرۆسەكەدا وەك رۆژی دەنگدان، كارمەندانی ناوەندەكانی تۆماركردن ‌و كارمەندانی رۆژی دەنگدان لەسەر كاغەزی تایبەت  دەنگیاندا كە ئەنجامی دەنگدانەكەش راستەوخۆ دەگوێزرایەوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی  كۆمسیۆن لەبەغدا.

لەبارەی پرۆسەكە عەبدولباست دەروێش وتەبێژی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆن بە PUKmediaی رایگەیاند: پرۆسەكە بۆ دڵنیابونە لەتێستی ئامێرەكانی دەنگدان و پرۆسەكەش لەكەركوك بەباشی بەڕێوەچوو.

وتیشی: لەكەركوك كێشەمان نییەو دەنگدان لەوادەی خۆی ئەنجام دەدرێت.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد - كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket