}

قادر عه‌زیز پشتیوانی یه‌كێتی بۆ په‌یه‌ده‌ و كوردانی رۆژئاوا دووپاتكرده‌وه‌

کوردستان 04:52 PM - 2021-09-21

ئه‌مڕۆ 21-9-2021،  قادر عه‌زیز كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی (18)یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (PYD) سه‌ردانی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان- شاری سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن جه‌میل ڕه‌حمانۆ، نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌ و ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.

له‌و دیداره‌دا قادر عه‌زیز، پیرۆزبایی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی (په‌یه‌ده‌)كرد و ده‌ور و كاریگه‌ری ئه‌و حزبه‌ی له‌ ڕێكخستن و شۆڕشی ڕۆژئاوا و به‌رگریكردن له‌خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد و پێكهاته‌ جیاجیاكانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، دژی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی تر به‌رزنرخاند.

پاشان قادر عه‌زیز، وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ په‌یه‌ده‌ و گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژئاوای كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

دواتر جه‌میل ڕه‌حمانۆ، نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌ سوپاسی یه‌كێتی كرد بۆ پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی له‌ شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان و هێنانه‌دی ناوچه‌ی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌میشه‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان شانازی به‌ دۆستایه‌تی یه‌كێتیی و هاوكارییه‌كانی ده‌كات.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket