riklam

بافڵ تاڵەبانی:یەكێتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیار دەدات

کوردستان 04:35 PM - 2021-09-21

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە دەیڤید ھانت، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لەھەرێمی كوردستان.

لەدیدارێكدا كە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاھیر، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەكان و ھەڵبژاردنەكانی عیراق.

بافڵ تاڵەبانی بۆ كۆی ھاوكێشەكان بۆچوون و سیاسەتی نەگۆڕی یەكێتی خستەڕوو رایگەیاند، یەكێتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیار لەسەر پرسەكان دەدات و هەر هەنگاوێك لەخزمەت كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدا بێت پشتیوانی لێدەكات.
لەدرێژەی دیدارەكەدا هاوسەرۆك جەختی لە یەكڕیزی و كۆدەنگی هێز و لایەنە سیاسییەكان كردەوە و رایگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان لەنێوان ئێمەو بزووتنەوەی گۆڕان بەئامانجی بەهێزتركردنی پێگەی هەرێم و یەكڕیزی نیشتمانی دروستبووە. دەمانەوێت پێكەوە یەك وتاری نیشتمانیمان هەبێت و بەرگری لە بەرژەوەندییە باڵاكانمان بكەین و بیانپارێزین. پێشوازی لە هەر هەوڵێكیش دەكەین كەبیەوێت لەو پێناوەدا كار بكات.

لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بافڵ تاڵەبانی جەختی لەبەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كردەوە كە زامنی پاراستنی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی بكات و رەنگدانەوەی خواستی ھەمووان بێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket