}

قوباد تاڵه‌بانی: زۆربه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن

کوردستان 03:46 PM - 2021-09-21

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌ به‌غدا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستبێت بۆ به‌گری له‌ مافه‌ ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان، چونكه‌ زۆربه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن.

 له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌غداین له‌گه‌ڵ هه‌موو كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌یامێك بگه‌یه‌نێن، په‌یامی یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یه‌ بۆ میلله‌تی خۆمان و سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی عیراق هاوپه‌یمانی كوردستان هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاتووه‌ كه‌ بڕیارمانداوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌بین، چونكه‌ "به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزترین" بۆیه‌ ئه‌مڕۆش لێره‌ین كه‌ ئه‌وه‌ پیشانبده‌ین كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ په‌یوه‌ندی به‌ عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقه‌، بۆیه‌ لێره‌ین بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كاندیدانه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ له‌ به‌غدا خۆیان كاندید كردووه‌، هه‌م بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یامێك بگه‌یه‌نین كه‌ زۆربه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ به‌غدا پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین و به‌هێزبین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان.

وتیشی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ كورد چاره‌نوسسازه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ به‌غدا ده‌مانه‌وێت یه‌كگرتووبین و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین تا به‌هێزتربین، تا بتوانین به‌رگری له‌مافه‌ ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین و شه‌ڕی دابینكردنی مووچه‌و بودجه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ ته‌نها له‌ به‌غداوه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket