riklam

ده‌رباز محه‌مه‌د: هاوپه‌یمانی كوردستان پێگه‌ی كورد له‌ به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات

کوردستان 03:03 PM - 2021-09-21

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21-9-2021، به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان و ده‌رباز محه‌مه‌د رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ به‌غدا كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا ده‌رباز محه‌مه‌د رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوو رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانه‌، وتیشی: هاوپه‌یمانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و پارێزه‌ری مافه‌ ده‌ستووریی و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌.

ده‌رباز محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان پێگه‌ی كورد له‌ به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات و به‌ دروشمی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزترین، له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  و بزووتنه‌وه‌ گۆڕان پێكهاتووه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست، به‌رگری جددی له‌ مافه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بكات له‌ به‌غدا .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌غدا ناوه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌غدا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستبین ده‌توانین پێكه‌وه‌ به‌هێزبین و شه‌ڕی دابینكردنی مووچه‌و بودجه‌ بكه‌ین بۆ گه‌له‌كه‌مان، كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌ هاوپه‌یمانی كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت، كه‌ بتوانێت مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.

پاشان یه‌ك به‌یه‌ك كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان خۆیان ناساندو داوایان له‌ هاووڵاتییان كرد كه‌ له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگ به‌ هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی بده‌ن، چونكه‌ هاوپه‌یمانی كوردستان تاكه‌ هێزه‌ ده‌توانێت به‌رگری له‌ مافه‌كانیان بكات.

له‌ شاری به‌غدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاووڵاتییانی كوردی فه‌یلی بوونیان هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌و شاره‌ نیشته‌جێی و له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی فاشیستی رووخاویشدا، به‌هۆی هه‌ڵوێستی نیشتمانییانه‌وه‌، رووبه‌ڕوی زوڵم و زۆری رژێم بوونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوچاری جینۆسایدو كۆمه‌ڵكوژی و زیندانی و راگواستن بوونه‌ته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵك و سامانیاندا گیراوه‌.
 
PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket