}

هه‌ولێر.. 88% كارتی ده‌نگدان وه‌رگیراونه‌ته‌‌وه‌

کوردستان 01:51 PM - 2021-09-21

لێپسرواێكی ئۆفیسی هه‌ولێری  كۆمسیۆنی هه‌ڵبژارن رایده‌گه‌یه‌نێت له‌88%ی ده‌نگده‌رانی هه‌ولێر كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه‌،  ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كارتانه‌  به‌رده‌وامیان ده‌بێت و ده‌رگای نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن كراوه‌ ده‌بێت. 

بۆتان شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له‌ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌65% ده‌نگده‌ران  تۆماری بایۆمه‌تریان ئه‌نجامداوه‌، له‌و رێژه‌یه‌ له‌ 88% كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه‌، هه‌ر له‌سنوری پارێزگاكه‌ نزیكه‌ی 500هه‌زار كارتی كورتخایه‌نی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

وتیشی: وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و ده‌رگای نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ كراوه‌ ده‌بن، تا ئه‌و كاته‌ی بڕیاری راگرتنی ده‌درێت.

له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی شوێنی ده‌نگدان له‌ شوێنێكه‌‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر، ئه‌و لێپسراوه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن وتی:   له‌ 15/4/2021 ه‌وه‌ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی شوێنی ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ راگیراوه‌، بۆیه‌ له‌كاتی ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگده‌ر ناتوانێت داوای گواستنه‌وه‌ بكات، له‌ بنكه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ بنكه‌یه‌كی تر.

راشیگه‌یاند: كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كانه‌وه‌، ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن و 275هه‌زار و 4 ده‌نگده‌ر له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه‌، كه‌ به‌سه‌ر 570 بنكه‌ و 2هه‌زار و 882 وێستگه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكراون.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket