riklam

كودەتاكەی سودان هەرەسی هێنا

جیهان 12:59 PM - 2021-09-21

هەوڵی ژمارەیەك چەكدار لە سودان بۆ ئەنجامی كودەتا شكستی هێنا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21-9-2021 میدیای سودان ڕایگەیاند گروپێك چەكدار بەنیاز بوون كودەتا بەسەر حكومەتی و سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەدا بكەن، بەڵام سوپای ئەو وڵاتە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و هەوڵەكە شكستی هێناوە. 

هاوكات محەمەد فەكی وتەبێژی ئەنجومەنی سەروەری و حكومەتی ڕاگوزەری سودان داوای لە هاووڵاتیان كرد بۆ پشتگیری لە حكومەت و بەرگریكردن لە وڵات بژِژێنە سەر شەقامەكان. 

ساڵی 2019 عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی سودان لەحكومەت لادرا و لەو كاتەوە حكومەت بە شێوەی ڕاگوزەری بەڕێوەدەچێت. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket