riklam

نما كه‌ریمی له‌سه‌ر دره‌خت تابلۆكانی ده‌نه‌خشێنێت

ئەدەب و هونەر 10:46 AM - 2021-09-21

نمای عه‌لی كه‌ریمی، ته‌مه‌ن 28ساڵ، خه‌ڵكی شاری ڕ‌ه‌وانسه‌ری كوردستانی ڕ‌ۆژهه‌ڵاته‌و ده‌رچووی به‌شی كیمیایی زانكۆی مه‌شهه‌ده‌، ئه‌و وه‌كو خۆی ده‌ڵێیت له‌قۆناغی 5ی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ به‌هۆی هانده‌ری وهاوكاریی پورییه‌وه‌  فێری تابلۆكێشانی سه‌ر دره‌خت ودار بووه‌و چه‌ندین تابلۆی جۆراو جۆری له‌سه‌ر نه‌خشاندوون.

ده‌رباره‌ی فێربوون و كاری وێنه‌كێشان نمای كه‌ریمی بۆ PUKmedia وتی: له‌پورمه‌وه‌  فێربووم، چونكه‌ ئه‌و له‌بواری وێنه‌كێشان و تابلۆدا ساڵانێكه‌ كاری كردووه‌و به‌شداری پێشانگای زۆری كردووه‌و منیش توانیوومه‌ سود له‌ئه‌زموونی كاره‌كانی وه‌ربگرم و هونه‌ری تابلۆكردن له‌سه‌ر دره‌خت وته‌خته‌ به‌لای منه‌وه‌ هونه‌رێكی جوانی سه‌ركه‌وتوو پڕ‌بایه‌خه‌و توانیوومه‌ به‌رده‌وام تابلۆی جۆراو جۆر بكێشم و دوونیایه‌كی جوانی دروست بكه‌م.

سه‌باره‌ت به‌دواین پرۆژه‌شی نما وتی: هه‌رچه‌ند پێشتر به‌شداری 9پێشانگام كردووه‌ ودواین كارو پرۆژه‌شم كێشانی چه‌ند شارێكی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانه‌ كه‌ سلێمانی و هه‌ولێرو كرماشان و سنه‌و دیاربه‌كرو ئامه‌دی تێدایه‌و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ بۆ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانه‌كه‌م.

PUKmedia دیداری.. ڕ‌ێباز‌ حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕ‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket