riklam

خانەقین .. پشتیوانیەكان بۆ هاوپەیمانی كوردستان فراوانتر دەبێت

کوردستان 11:16 PM - 2021-09-20

 سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ رێكەوتی ٢٠٢١/٩/٢٠بەئامادەبوونی   سۆزان مەنسور كاندیدی یەكێتیی  نیشتیمانیی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە  هاووڵاتیانی گەرەكی ئیمام  عەباس كۆبونەوە،   لەو كۆبونەوەدا  ھێرش حەبیب لێپرسراوی مەڵبەندی ٨ خانەقین و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، باسی  لە گرنگی بەشداری هاووڵاتیان كرد لەهەڵبژارندا لە پێناو  پاراستنی خاك و ووڵات بەرێگەی دیموكراسی. هاوكات   داوایكرد ئەو پەڕی هیمەتی خۆیان بۆ چەسپاندنی كوردستانی بوونی سنوورەكە  بخەنەگەر و  داوای لە ئامادەبوان كرد هانی خەڵك و كەسوكاریان  بدەن دەنگ بدەن و بەم كارەش دەتوانین وەڵامی هەموو لایەك بدەینە كە خانەقین كوردستانیە.
لەلایەكی تریشەوە لەهۆڵی شەهیدانی هەڵۆی سور،  كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەڵ رێكخراوەكانی سنوری خانەقین لەلایەن ناوەندی رێكخراوە دیموكراتیەكانی خانەقین بەئامادەبوونی جەلال عوسمان بەڕێوبەری ئۆفیسی رێكخراوەكان  ئەنجامدرا.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا داواكرا، لە رێكخراوەكانی سنورەكە،  پشتیوان بن لەسەر خستنی كاندیدی  هاوپەیمانی كوردستان سۆزان مەنسور،  گرنگی ئەوەش خرایەڕوو كە هەڵبژاردن لەخانەقین  سەلمێنەری هێزی كوردو كوردستانی بوونی خاكە.
PUKmedia ئەركان شاوازی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket