riklam

ئۆپراسیۆنێكی ئەمنی لەباشووری سەلاحەدین دەستیپێكرد

عیراق 11:02 PM - 2021-09-20

هێزە ئەمنییەكان ئەمڕۆ 20ی 9ی 2021 ئۆپراسیۆنێكی ئەمنییان بۆ راوەدوونانی پاشماوەكانی تیرۆرستانی داعش لەباشووری سەلاحەدین  دەستپێكرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە لەلایەن دەستەی حەشدی شەعبییەوە دەرچووە، ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هێزێكی لیوای ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا و فەوجی 14ی فریاكەوتن و بە بەشداری لیوای 43 لەحەشدی شەعبی، ئۆپراسیۆنێكیان گەڕان و پشكنینیان لەباشووری پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامدا.
لەراگەیەنراوەكەدا هاتووشە كە ئامانج لەئۆپراسیۆنەكە بۆ راوەدوونانی پاشماوەكانی تیرۆرستانی داعش بووەو ئاماژەشیدا هەروەها ئامانجێكی تری ئۆپراسیۆنەكە بەمەبەستی دەستەبەركردنی دڵنیایی بوو لەو ئامانجانەی كە نەخشەیان بۆ كێشرابوو لەباشووری پارێزگاكە كە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سەردانی چلەی ئیمام حسێن لەشاری نەجەف.
PUKmedia 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket