riklam

یەكێتی خانەوادەی چەند زیندانیكراوێكی بادینان خەڵات دەكات

کوردستان 10:33 PM - 2021-09-20

ئەمڕۆ 20ی 9ی 2021 بەنوێنەرایەتی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری لیستی ھاوپەیمانی كوردستانی لە دھۆك بەیاوەری ئیمان عەبدولڕەزاق كاندیدی ژمارە (٢٦) لەبازنەی بەردەڕەش و ئاكرێ و سەوسەن شاھین كاندیدی ژمارە ٢٤ لە بازنەی زاخۆ و سێمیل و بڵند شاڵی بەڕێوبەری دەزگای میدیای بادینان و وەفدێكی مەڵبەند سەردانی ماڵی باوكی مەلا شڤان سەعیدیان كرد كە یەكێكە لەو چالاكوانە زسندانیكراوەكانی بادینان.
هەروەها سەردانەكە بەمەبەستی گەیاندنی خەڵاتی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بوو بەخانەوادەی (مەلا شڤان سەعید و ئەیاز كەرەم رەشیدو ھاریوان عیسا كە لەلایەن داگای هەولێرەوە هەریەكەیان 6 ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
لەلایەن خۆیانەوە كەسوكاری زیندانی كراوان سوپاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و ئاراس محەمەد ئاغایان كرد بۆ پاڵپشتی و ھاوكارییە بەردەوامەكانیان.
PUKmedia كۆسرەت كەتۆ – دهۆك 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket