riklam

دانیشتنەكەی پەرلەمانی عیراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

عیراق 05:45 PM - 2021-09-20

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كەبڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلولی 2021 ساز بكرێت، وادەی دانیشتنی داهاتووشی بەنادیاری هێشتەوە.

سەرچاوەیەكی پەرلەمانی بە PUKmedia ی راگەیاند سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی ئەمڕۆی بۆ وادەیەكی نادیار دواخست.

سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوەدا كە تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران رێگر بوو لەبەردەم سازدانی دانیشتنەكە، هەروەها ئامادەنەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەپەرلەمانتاران كە لەئێستادا سەرقاڵن بە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانەوە، لەئێستادا زیاتر لە 200 پەلەمانتار كاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانن كەوا بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەپچێت.

پێشتریش ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی راگەیاندبوو كەوا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلول سەعات یەكی پاشنیوەڕۆ ساز بكرێت، كە بریتی دەبێت لە تەواوكاری دەنگدان بە پێشنیازە یاسای یانە وەرزشییەكان و دەنگدان بە پیشنیازە یاسای پاراستنی مافەكانی فەرمانبەر، هەروەها دەنگدان بە پرۆژە یاسای ئەندامبوونی عیراق لەپرۆتۆكۆڵی ساڵی 2005ی پەیوەست بە پرۆتۆكۆڵی لێدان لەكارە نایاساییەكانی دژ بەسەلامەتی سەكۆ جێگیرەكان.

وە جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا دانیشتنەكە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دوابخرێت.

لەو بارەیەوە، فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە ئاشكرایكرد بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دوابخرێت، هەروەها لای خۆشیەوە، پەرلەمانتار حەسەن ئاڵی لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند دانیشتنەكە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دواخرا ئەوەش بەهۆكاری تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران.

هەروەها پێشتریش ژمارەیەك لەپەرلەمانتاران لەلێدوانەكانیاندا بۆ PUKmedia رایانگەیاندبوو كە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجام نادرێت بەوەش بەهۆی سەرقاڵی زۆربەی ئەندام پەرلەمانتارەكانی عیراق بەبانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانەوە كە بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ 2021 ئەنجام بدرێت.

هەر سەبارەت بەبابەتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ جەختیكردەوە ئەنجومەنی نوێنەران دەبوایە پێش چەند مانگێك كۆببووایەتەوە نەك لەماوەیەكی كەمی پێش هەڵبژاردن.

نەدا شاكر جەودەت پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia رایگەیاند ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەیەك یاسای هێنایە پێشەوە بەمەبەستی تاوتوێكردن و پەسەندكردنیان، بەڵام ئەو پەرلەمانتارانە لەو ماوەیە دوورو درێژەدا لەكوێ‌ بوون؟

راشیگەیاند: ئاشكرایە كە زۆربەی پەرلەمانتارەكان لەئێستادا سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن بەڵام ئایا لەڕووی لۆجیكی یاسا دەكرێت دانیشتنێك ساز بكرێت لەپێش 20 رۆژ لەوادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ئەمە لۆجیك نییە.

روونیشی كردەوە: چ ئەركێكی گرنگ هاتۆتە پێش و وا پێویست بكات ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی بۆ ساز بكات، ئایا بۆ مەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی ئەو دۆخە لەناكاوەی كە لەئێستادا وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت؟ كێشەی زۆر بوونی هەیەو كاریگەری گەورەی لەسەر وڵات كردووە، بەڵام هیچ بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی پەرلەمانتاران نەكرا بۆئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی لەبارەوە ساز بكات و ئێستا دێن و داوا دەكەن دانیشتن ساز بكرێت و تاوتوێی هەندێك لەیاساكان بكرێت، بەلای منەوە ئەمە كارێكی یەكجار نامۆیە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket