riklam

نیویۆرك.. كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ ده‌ستپێده‌كات

جیهان 04:15 PM - 2021-09-20

كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ نیویۆرك ده‌ست پێده‌كات و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و ھه‌وا و زیادكردنی ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێ ده‌كرێن.

له‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌كگرتوه‌كان راسته‌وخۆ و روبه‌ڕوو به‌ڕێوه‌بچێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رۆك و لێپرسراوانی وڵاتان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا گه‌یشتونه‌ته‌ نیویۆرك، به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆكی عیراقیش له‌ نیویۆرك به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا ده‌كات،  ھه‌ندێك له‌ سه‌رۆكه‌كانیش له‌ رێی ڤیدیۆوه‌ به‌ ئۆنلاین به‌شدار ده‌بن. 

له‌ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مساڵدا، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و ھه‌وا و زیادكردنی ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێ ده‌كرێن.

ساڵی رابردو به‌ھۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket