riklam

قوباد تاڵە‌بانی بۆ گەنجانی هەولێر: دەنگدانتان بەهاوپەیمانی كوردستان وەڵام دەبێت بۆ نەیارانی

کوردستان 03:41 PM - 2021-09-20

ئەمڕۆ 20ی 9ی 2021 لەشاری هەولێر قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان بەئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت رەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كۆبووە‌وە‌.

لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەنگاوەكان و رێرە‌وی بانگەشەی هەڵبژاردن لەشاری هەولێر و چۆنێتی گە‌یاندنی پە‌یامە‌كانی هاوپەیمانی بەكۆمەلانی خەڵكی كوردستان، هاوكات ئاماژە بەوەكرا كەپێویستە هەموو چین و توێژەكان بەشداری بكەن لەپرۆسەی دەنگداندا و كادر و لایەنگرانی یەكێتیش كاربكەن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بەغدا گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و یەكگرتنمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەچوارچێوە‌ی هاوپەیمانی كوردستان بەهێزترمان دەكات لەبەغداو لەكوردستانیش.
سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا ئەم هاوپەیمانێتیە گرنگە بۆ رێكخستنەوەی هاوسەنگی هێز لەكوردستان، هاوكات وتیشی: هەوڵەكانی گەنجانی هەولێر بەرز دەنرخێنم لەپێناو سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لەشاری هەولێر.

قوباد تاڵە‌بانی وتیشی: هاوپەیمانی كوردستان پەیامی جیاوازی هەیە بۆ خزمەتكردن بەچین و توێژە جیاوازەكان بەتایبەت گەنجان كە هاوپەیمانێتی گرنگی زیاتری پێدەدات بەوپێیەی توێژێكی گرنگی كۆمەڵگەن و جێی هیوان.

قوباد تاڵەبانی لەكۆتایی وتەكەیدا رایگەیاند: بەشداریكردنتان لەپرۆسەی دەنگدان بەهاوپەیمانێتی كوردستان وەڵام دەبێت بۆ نەیارانی هاوپەیمانی كوردستان.

هەر لەكۆبونەوەكەدا شاڵاو كۆسرەت رەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەگەنجانی راگەیاند: دەنگەكانتان بەفیرۆمەدەن و كار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی بكەن، چونكە ئێمە دەتوانین مافەكانتان بەدەست بهێنن، ئەزمونی رابردوومان

شایەتی ئەوەمان بۆ دەدات، ئێمەش لەبەغدا سەنگ و قورسایی  زیاترمان هەیە بۆ بەدەستهێنانی شایستەكانی هاوڵاتیان بۆیە بەگروتینەوە كاربكەن بۆ هاندانی خەڵك تا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بەهاوپەیمانێتی كوردستان بدەن.
كۆبوونەوەكە بەخستنەرووی تێبینی و سەرنجەكانی گەنجانی ئامادەبوو كۆتایی هات و رایانگەیاند: وەك كادرانی كۆمەڵەی خوێندكاران پەرۆشی بەشداریكردنن لەو پرۆسە گرنگەدا بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket