riklam

بەڕێوەبەری نوێی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی دەستبەکاربوو

کوردستان 02:46 PM - 2021-09-20

لە مەراسیمێکدا رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بەرێوەبەری نوێی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠-٩-٢٠٢١  بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بریکارو ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری سلێمانی، رێوڕەسمی دەستبەکاربونی د.موحسین ئەدیب بە بەڕێوەبەری گشتیی نوێی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەوتەیەکیدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانیەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پێشوو و جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان و پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی نوێی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی کردو پشتیوانیەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ کەرتی ڕۆشنبیری و هونەر دووپاتکردەوە.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket