riklam

كۆمسیۆن و پاڵێوراوانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بنه‌ما ره‌فتارییه‌كانی ھه‌ڵبژاردن ئیمزا ده‌كه‌ن

کوردستان 02:14 PM - 2021-09-20

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كاندیدان و پاڵیوراوانی سنووری پارێزگای سلێمانی، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی تیمی ھاوكاری نێوده‌وڵه‌تی(UNAM) مه‌راسیمێكی تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م پاڵێوراوان و پارت و ھاوپه‌یمانێتیه‌كان ئه‌نجامدا و تێیدا بنه‌ما ره‌فتارییه‌كان ھه‌ڵبژاردن له‌نێوان و كاندیدان و كۆمیسیۆن ئیمزاكرا، ئامانج له‌و رێكه‌وتنه‌ش تاوه‌كو زیاتر كار بكرێت بۆئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌یه‌كی ھێمن و بێ توندوتیژی به‌رێوه‌بچێت.

ئامانج عه‌زیز به‌رێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆری كاندید و پاڵێوراوانی ھه‌ڵبژاردن، رێكه‌وتنێكمان ئیمزاكرد له‌ ژێرناونیشانی بنه‌ما ره‌فتارییه‌كانی ھه‌ڵبژارندن كه‌ بۆ سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانییه‌و زۆربه‌ی كاندیده‌كانیش ئاماده‌ن".

وتیشی:" ئامانج له‌م رێكه‌وتنه‌، رێكه‌وتنێكی ھه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ له‌نێوان پارته‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ما گشتییه‌ قبوڵ كراوه‌كان له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ھه‌روه‌ھا دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ ھه‌ر بارگرژی و توندوتیژیه‌ك كه‌ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن روو ده‌دات، ھۆكار ده‌بێت تاوه‌كو بانگه‌شه‌یه‌كی ھێمن و بێ توندوتیژی ئه‌نجام بدرێت، ھانی خه‌ڵكیش ده‌دات تاوه‌كو ده‌نگ بده‌ن و زۆرینه‌ی ھاووڵاتیان به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن".

ئامانج عه‌زیز ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:" له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن تاوه‌كو ئێستا ھیچ سه‌رپێچیه‌ك تۆمار نه‌كراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پارت و پاڵێوراوانه‌وه‌ ئه‌نجام درابێت كه‌ ئه‌مه‌ش جێی دڵخۆشییه‌و جیاوازی ھه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كانی تری ھه‌ڵبژاردن كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو ئه‌نجام دراون.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket