riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی رۆمانیا چەند پرسێک تاووتوێ دەکەن

کوردستان 12:40 PM - 2021-09-20

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20-9-2021 شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له‌ هۆریا پێتریسكو كونسولی ڕۆمانیا كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دوایین پێشهاته‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئاسایش و سه‌قامگیری، جمووجۆڵه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان كرا.

جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌مجاره‌ی به‌ وه‌رچه‌رخانێك له‌ مێژووی حوكمڕانی عیراق له‌ قه‌ڵه‌مدا، كه‌ خۆی له‌ وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی عێراق داده‌بینێته‌وه‌، هیوای خواست له‌ كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و وێنه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی به‌ جیهان ببه‌خشێ و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ی خزمه‌ت به‌ گه‌ل بنیاد بنرێت. 

هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان ووڵاتی ڕۆمانیا و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌ و نه‌هێشتنی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و به‌رده‌وامبوونی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش، به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی له‌ پێناو دابینكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری و بنیادنانی وڵاتێكی دوور له‌ جه‌نگ.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket