riklam

وه‌زیری كشتوكاڵ له‌باره‌ی به‌كارهێنانی وشه‌ی كوشنده‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان 12:28 PM - 2021-09-20

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی وشه‌ی (كوشنده‌)، بۆ ئاردی هاورده‌كراو روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و ئارده‌ زۆر لاوازه‌ و زۆربه‌ی مادده‌ سه‌ره‌كییه‌ خۆراكییه‌كانی لێده‌رهێنراوه‌، به‌كارهێنانی وشه‌ی "كوشنده‌"ش، به‌پێی راپۆرته‌ زانستیه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری عیراق به‌كارهێنراوه‌.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، دوابه‌دوای لێدوانمان له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئاردی قه‌یوان له‌ سلێمانی ده‌رباره‌ی هاوده‌كردنی ئارد له‌ بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌، مه‌به‌ستمان له‌ وشه‌ی "كوشنده‌" كه‌ به‌پێی راپۆرته‌ زانستیه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری عیراق تایبه‌ت به‌ پشكنینی ئاردی هاورده‌ ئه‌م زانیاریانه‌ زۆر جار باسكراوه‌ و له‌میدیاكانیش روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ردراوه‌ كه‌ ئاردی هاورده‌ ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی هه‌یه‌.

1-ئاردێكی زۆر لاوازه‌ له‌ مادده‌ سه‌ره‌كیه‌ خۆراكیه‌كان و زۆرینه‌ی مادده‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌ له‌پێكهاته‌ی گه‌نم ده‌رهاتووه‌ بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ پیشه‌سازی نه‌سته‌له‌ و نیشاسته‌ چه‌ندین جۆر مادده‌ی خۆراكی تر به‌ تایبه‌ت ده‌رهێنانی مادده‌ی گلۆتین و گلۆتامین و ئه‌نزیماته‌ به‌سووده‌كان.

2-جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌ خۆراكیه‌ سه‌ره‌كیانه‌ی به‌مادده‌ی ێناعی و چه‌ندین جۆر مادده‌ی پارێزه‌ر واته‌ موادی حافڤه‌ كه‌ ئه‌م ماددانه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

3-هه‌روه‌ها له‌ڕوی به‌های خۆراكی زۆر لاوازه‌ و زه‌ره‌ری زۆری بۆ مرۆڤ و گه‌شه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیادكردن و اچافه‌ كردنی چه‌ندین مادده‌ی ڕه‌نگ كردن و مادده‌ی دروست كراوی ێناعی كه‌ ئه‌م ماددانه‌ زۆر مه‌ترسیدارن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی .

4-هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌ له‌سه‌رئاستی ده‌زگا زانستی و كۆنترۆلی جۆری له‌سه‌ر ئاستی تاقیگای سه‌ڵمێنراوه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ دروست كراوه‌ له‌سه‌رئاستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ هاوپێچ وێنه‌یه‌ك له‌ بریاره‌كانی تێدایه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket