ئوسترالیا له‌كڕینی ژێر ده‌ریایی له فه‌ره‌نسا په‌شیمان بووه‌وه
جیهان 12:12 PM - 2021-09-20
شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئوسترالیا گرێبه‌ستێكی كڕینی 12 ژێرده‌ریایی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ( گروپی ناڤال) ی فه‌ره‌نسی ئیمزا كرد، هه‌ر ئه‌و كاته میدیاكانی فه‌ره‌نسا زۆر به‌گرنگییه‌وه باسیان له‌و رووداوه كرد و بوه مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كان و به ( گرێبه‌ستی سه‌ده) باسی لێوه ئه‌كرا.
گرێبه‌ستی كڕینی 12ژێرده‌ریای له فه‌ره‌نسا به نرخی 34 ملیار یۆرۆ خه‌مڵێنرابوو وا بڕیار بوو ساڵی 2027 ته‌واو بكرێت، بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و چه‌كه ژێرده‌ریانه 9 ملیۆن سه‌عاتی پێویسته، درێژی 99 مه‌تر و كێشی 4 هه‌زار و 650 ته‌نه، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ئه‌و ژێر ده‌ریاییانه 4 هه‌زار ده‌ستی كار پێویسته .
رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 15 ی ئۆكتۆبه‌ر ، گرێبه‌ستی سه‌ده، بوه گرێبه‌ستی شاراوه‌ی ته‌موو مژاووی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، ئوسترالیا له زمانی سكۆت مۆریسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند: گرێبه‌ستی كڕینی 12 ژێرده‌ریایی جه‌نگی له فه‌ره‌نسا ڕائه‌گرێت و ئه‌و ژماره ژێرده‌ریاییه له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ئینگه‌ته‌را ده‌كڕێت و ئه‌و گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا به یه‌كجاری هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه كتووپڕه چاوه‌ڕنه‌كراوه له كاتێكدا هات كه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئوسترالیا له رێگای سكایبه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا بوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی له واشنتۆن هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌رسێ وڵات هاوپه‌یمانیه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا به ناوی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئوسترالیا، هه‌ر له‌وێدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ئاشكراكرد، پاشان ئاشكرا بوو كه ئوسترالیا‌و ئه‌مریكاو به‌ریتانیا چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆی نهێنیان هه‌بوه و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یانداوه و ئوستوالیا داوای له هاوپه‌یمانانی تازه‌ی كردوه كه ئه‌وان هه‌ستن به ته‌واو كردنی داواكانی .
هۆكاری وه‌ستان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته له لایه‌ن ئوسترالیاوه
هۆكاره‌كان زۆرن و ئاڵۆزن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگن بریتین له:
یه‌كه‌م / پێش شه‌ش ساڵ، ئوسترالیا داوای 12 ژێر ده‌ریایی جه‌نگی كردبوو ، به‌ڵام ئێستا پێویستی به ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمیی هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ژموونی چین له ناوچه‌كه و گروپی ناڤال له‌و جۆره ژێرده‌ریاییانه دروست ناكات .
دووهه‌م / به مه‌به‌ستی سه‌قامگیری له ناوچه‌كانی ئۆقیانووسی هیندی و پاسیفیك، و له ترسی حه‌زو بژێویی و جموجۆڵ و ئه‌ژموونی چین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا له‌و ناوچانه، هاوپه‌یمانی ستراتیجی نوێی نێوان ئوسترالیا‌و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا پێیان وابوه كه ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه له ئێستادا پێویسته نه‌ك ژێرده‌ریایی جه‌نگی .
سێهه‌م / ناكۆكی و تێنه‌گه‌یشتن له نێوان گروپی ناڤال و ئوسترالیا ، بونی خاڵی رۆشنی نێوانیان و جیاوازی جدی و ناكۆكی هاوڕایی زۆریان واده‌رئه‌كه‌وت كه نه‌گه‌نه ئه‌نجامێك .
چواره‌م / دواكه‌وتنی پرۆگرام له لایه‌ك و گرانی نرخی ئه‌و 12 ژێرده‌ریاییه له‌لایه‌كی تره‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئوسترالیا به‌دوای ئه‌نته‌رناتیڤێكی ترا بگه‌رێت .
ئه‌م بڕیاره‌ی ئوسترالیا بوه گرفتێكی دیبلۆماسی و ئابووری و نیگه‌رانی و توڕه‌یی فه‌ره‌نسا، هه‌ر هه‌مان رۆژ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ژانئیڤ لودوریان ئه‌م په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌ی ئوسترالیای به (چه‌قۆیه‌ك له پشته‌وه) وه‌سفكرد و له میدیاكاندا به ئاشكرا وتی: به‌ڵێ تووڕه‌م زۆریش تووڕه‌م، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری فلۆره‌نس پارلی رایگه‌یاند (هه‌واڵێكی زۆر خراپه بۆ ڕێزگرتن له به‌ڵێن و گفتدان ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی دژواره له دیبلۆماسیدا)، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری پێشووی فه‌ره‌نسا هه‌ر ئه‌ویش بوو ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ئیمزاكردبوو شه‌ش ساڵ پێش ئێستا، نیگه‌رانی خۆی نه شارده‌وه و وتی ( ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان هه‌بوو له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕ به‌یه‌كردن له‌گه‌ڵ ئوسترالیا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و باوه‌ره خیانه‌تی لێكرا ) .
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ڕایگه‌یاند كه ئێمه گرێبه‌ستمان هه‌یه سه‌باره‌ت به كڕینی ئه‌و ژێرده‌ریاییانه، پێویسته ئوسترالیا بزانێت چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك خۆی لێده‌ر ئه‌كات، هه‌روه‌ها وتی په‌شیمان بوونه‌وه له‌و پرۆژه‌ی كڕینه، ئه‌بێته زیانێكی زۆر له ئابوری فه‌ره‌نسا و ناردنی هه‌زاران كرێكار بۆ ماڵه‌وه .
رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 17 ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر داوای ئیمانیول ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌ردوو باڵویزه‌كانی ئه‌مریكاو ئوسترالیای بانگهێشت كرد و داوایان لێكرا به زووترین كات بگه‌رێنه‌وه پاریس به مه‌به‌ستی گفتوگۆ‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وتی: كشانه‌وه‌ی باڵوێزه‌كانمان بڕیارێكی ده‌گمه‌نه پاساو و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌گمه‌ن و كتووپره یه‌كلایه‌نیه بوو كه ئوسترالیا دای له 15 ی ئۆكتۆبه‌ردا، هه‌روه‌ها وتی: بۆ یه‌كه‌م جاره فه‌ره‌نسا بڕیاری له‌و جۆره بدات به تایبه‌تی له نێوان دوو وڵاتی هاوپه‌یمان و هاورێ و خاوه‌نی مێژوویه‌كی دوور‌و درێژ له شه‌ری سه‌ربه‌خۆییه‌وه تاكو ئێستا، فه‌ره‌نسا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته به هه‌ڵسوكه‌وتێكی قبوڵ نه‌كراو دائه‌نێت.
قسه‌كه‌رێكی دیبلۆماسی ئه‌مریكیش وتی ( ئێمه له هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا تێئه‌گه‌ین، هه‌روه‌ها وتی: ئێمه په‌یوه‌ندی به‌تین و ستراتیجیمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌یه‌و هیوامان وایه كه بتوانین به‌رده‌وام بین له قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له داهاتوویه‌كی نزیكدا، هه‌روه‌ها ئومێد ئه‌خوازین كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز بتوانین درێژه به گفتووگۆكانمان بده‌ین له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك.
ئوسترالیاش له‌لای خۆیه‌وه له زمانی سه‌رۆك وه‌زیرانیه‌وه ، سكۆت مۆرسیوون ڕایگه‌یاند ، (په‌شیمانبوونه‌وه له نه‌كڕینی ئه‌و 12 ژێرده‌ریاییه جه‌نگییه و گرتنه‌به‌ری رێگایه‌كی تر واتای ئه‌وه‌نیه كه ڕامان گۆڕیوه، به‌ڵكوو پێویستیه‌كانمان گۆڕیوه، دڵنیا نیم كه پاریس بتوانێت وابه ئاسانی له بیریبكات ).
وڵاتی چین له لای خۆیه‌وه ، ( زاوۆ لیژیان ) وته‌بێژ به‌ناوی دیبلۆماسی چین سه‌باره‌ت به تاوانباركردنی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌و قسانه ڕه‌تئه‌كاته‌وه ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چین له‌و ناوچه‌یه به نیازی بژێووی و جموجۆڵن و وتی ( كڕینی چه‌كی ئه‌تۆمی ژێرده‌ریا له لایه‌ن ئوسترالیاوه ، نیشانه‌ی گرژبوونی جدیه له‌سه‌ر ئاشتی و لاواز بوونی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه له لایه‌ك و چڕبوونه‌وه‌ی فرۆشتنی چه‌ك و بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیه له جیهاندا له لایه‌كی تره‌وه، كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و فرۆشتنی چه‌ك له جیهاندا) دراوه، هه‌روه‌ها وتی هه‌موو ئه‌وانه بیانووه بۆ تاوانباركردنی چین له‌و ناوچانه.
ماوه‌ته‌وه بزانرێت كه چاره‌نووسی ئه‌و هه‌موو كاركه‌رانه به‌ره‌و كوێ ئه‌چێت، گرووپی ناڤال رایگه‌یاند كه ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یان به پێی یاسا ئاماده‌كردوه له هه‌ردوولا ، وا پێویست ئه‌كات له رۆژانی داهاتودا پێداچوونه‌وه بكه‌ن به‌ودۆسیه‌دا كه بریتییه له هه‌زاران لاپه‌ڕه كه ئه‌و رێكه‌وتنه‌یان پێكهێناوه و بریتیه له كارێكی یاسایی درێژخایان و پێویستی به كاتی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ئوسترالیا ئه‌توانێت خۆی ده‌ربازكات له‌و گرێبه‌سته و چ سزایه‌كی یاسایی ئه‌یگرێته‌وه، ره‌نگه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئوسترالیا 250 ملیون یۆرۆ سزا بدرێت له‌به‌ر په‌شیمان بوونه‌وه‌ی له نه‌كڕینی ئه‌و 12 ژێرده‌ریاییه، به‌ڵام ئه‌و سزا یاساییه ناگاته ئه‌و 34 ملیار یۆرۆیه‌ی كه فه‌ره‌نسا چاوه‌ڕوانی ئه‌كرد، به هه‌مان شێوه ناگاته ئه‌وه‌ی كه وێنه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه سه‌ربازیه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ئه‌شێوێت و بازاڕی ئه‌شكێت .
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئوسترالیا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئاستی ئابوری خوڵقاند، به‌سه‌دان كاركه‌ر رێگای به‌تاڵه ئه‌گرێته به‌ر ، هه‌روه‌ها شاری شێربوورگ ئه‌و شاره‌ی گروپی ناڤالی تێدا نیشته‌جێ بووه، واته ئه‌و شاره‌ی كارگه‌ی دروستكردنی كه‌لووپه‌لی سه‌ربازی و ژێرده‌ریاییانه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری ئابووریان له‌سه‌ر ئه‌بێت دوای ئه‌وه‌ی كه به سه‌دان بگره به هه‌زاران كاركه‌ر له كار ئه‌كه‌وێت و كاریگه‌ری ئه‌بێت له بازاڕه‌كانی ئه‌و شاره‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته ته‌نها ئه‌وه نییه كه ئوسترالیا په‌شیمان بۆته‌وه له كڕینی 12 ژێرده‌ریایی به‌ڵكوو بریتیه له بێهێز بوونی باوه‌ڕ و متمانه و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له نێوان فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا له‌لایه‌ك و بێ ئومێدی له په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیی نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا له لایه‌كی تره‌وه، بۆیه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی هاورێیه‌تی نێوان ئه‌و دوو وڵاته سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ئیمانیویل ماكرۆن باڵوێزه‌كانی خۆی بكشێنێته‌وه بۆ پاریس بۆ پێداچوونه‌وه و گفتوگۆ‌و بیركردنه‌وه له‌و بارودۆخه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردودا ڕوویدا، وه‌ك وه‌زیری فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی لێوه‌كرد ( چه‌قۆیه‌ك بوو له پشته‌وه لێماندرا ) هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی كاتی باڵوێزه‌كان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و دوو وڵاته كه پاریس زۆر نیگه‌رانه له شێوه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته به تایبه‌تی ئاماژه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ هاوپه‌یمانی ستراتیجی ئه‌مریكا كه مێژوویه‌ك له په‌یوه‌ندی و هاورێیه‌تیان بنیات ناوه پێكه‌وه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به‌و سیناریۆیه‌ی ئه‌ژموونی چین نییه له ناوچه‌كه و پێیان وایه بیانویه‌كی ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌ی به نهێنی و به تاكڕه‌وی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كی سێ قۆڵی ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵوه‌شێننه‌وه .
PUKmedia ئاژانسه‌كان
ئا:حه‌مه عوسمان -فه‌ره‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27