riklam

سلێمانی.. تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا

کوردستان 11:25 AM - 2021-09-20

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی به‌ بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كانی فرۆشتووه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌: 

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كرێدانی‌ ئوتۆمبێلی‌ هه‌بووه‌و ژماره‌یه‌ك ئوتۆمبێلی‌ هاوڵاتیانی‌ به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه‌ خاوه‌نی‌ نوسینگه‌ی‌ (هـ) بۆ به‌كرێدانی‌ ئوتۆمبێل، ئه‌و كه‌سانه‌ ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌كرێدانی‌، به‌ڵام تۆمه‌تبار ئوتۆمبێله‌كانی‌ فرۆشتوه‌و دواتر بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵاتووه‌.

دوای وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستیپێكردو توانرا شه‌وی‌ ڕابردو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ك ، ع) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (456) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

تۆمه‌تباری ناوبراو له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی پۆلیس 8 سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه‌، به‌هۆی‌ فرۆشتنی‌ ئوتۆمبێلی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌كرێدانی‌‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket