سه‌رانی وڵاتانی جیهان بۆ په‌تای كۆرۆناو كه‌شوهه‌وا كۆده‌بنه‌وه
جیهان 07:45 PM - 2021-09-19
سه‌رانی وڵاتانی جیهان بڕیاریان داوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌واشنتۆن بگه‌ڕێنه‌وه‌و گرنگترین كارێك كه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه په‌ره‌دانه به‌هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو به‌ره‌نگا بوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو په‌تای كۆڤید-19، كه ساڵی پار په‌تاكه ناچاری به‌وه‌كردن داتاكانیان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ره‌وانه بكه‌ن و ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونیان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی دیار له‌جیهاندا بڵاوه‌و به‌ڵام ڤاكسینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش نه‌كراون، یه‌ك له‌سه‌ر سێی وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بریتین له 193 وڵات، به‌نیازن ئه‌مساڵیش داتا‌و زانیارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بنێرن، جگه‌له‌وه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و وه‌فدی خۆیان ده‌نێرن جا چ له‌ئاستی سه‌رۆكی وڵاته‌كانیان بێت یاخود سه‌رۆك وه‌زیران یاخود وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان بێت.
هه‌رچه‌نده ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دڵخۆش نییه به‌هاتنی سه‌رانی ئه‌و وڵاتانه بۆ نیۆیۆرك وه‌ك هه‌وڵێك تاوه‌كو باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌كان نه‌بێته بۆنه‌یه‌ك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، وێرای ئه‌وه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیازه وتارێك له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌ش بكات و سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌وكاته‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گوتیریش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه ڤاكسینیان وه‌رگرتبێت له‌مڕۆدا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تا چه‌ند نادادپه‌روه‌ری هه‌یه له‌وه‌رگرتنی ڤاكسین، بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كات پلانێكی جیهانی دابنرێت بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت تاوه‌كو كۆتایی نیوه‌ی ساڵی داهاتوو %70ی دانیشتوانی جیهان بتوانن ڤاكسین وه‌ربگرن.
له‌ئێستادا له‌كۆی ژماره‌ی دۆزی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌كارهاتوون كه 5 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆز بووه، ته‌نها له %2ی ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتۆته كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، بایدنیش به‌نیازه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌واشنتۆنی پایته‌خت له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكبخات و میوانداری ژماره‌یه‌ك له سه‌رانی وڵاتان و كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات به‌ئامانجی په‌ره‌دان به‌دابه‌شكردنی ڤاكسین به‌سه‌ر جیهاندا.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28