riklam

حاڵەتی گیانلەدەستدان لەكاتی منداڵبوون تۆماردەكرێت

عیراق 06:03 PM - 2021-09-19

د.ئەحمەد زویتین، سەرۆكی نێردەی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی لەعیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی ئەیلولی 2021 رایگەیاند لە هەر سەد هەزار لەو دایكانەی مناڵی تازەلەدایكبووییان دەبێت، 34 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون و هەروەها لەهەر هەزار منداڵێكی تازە لەدایكبوو 14 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەعیراق هەبووە.

زویتین لەمیانی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی یادی رۆژی جیهانی سەلامەتی نەخۆش كە لەبارەگای وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ بەڕێوەچوو، راشیگەیاند: رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەموو هەوڵێك دەدات لەپێناو كەمكردنەوەی رێژەی گیانلەدەستدان لەنێو دایكان و مناڵان و كارمەندانی تەندروستیدا، بەگوێرەی تازەترین ئامار كەتایبەتە بەعیراق لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە دەرچووە، لەهەر سەد هەزار لەو دایكانەی مناڵی تازەلەدایكبووییان دەبێت ، 34 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون و هەروەها لەهەر هەزار منداڵێكی تازەلەدایكبوو 14 منداڵی تازە لەدایكبوو گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند: هەرچەندە ئەم ژمارانە بەراورد بەساڵانی رابردوو رێژەیەكی نزمە، بەڵام پێویستە هەموو هەوڵەكانمان یەكبخەین بۆ هێنانەدی رێژەیەكی لەوە باشتر ئەوەش لەڕێگەی باشتركردن و پەرەپێدانی زیاتر دەبێت بە دامودەزگاكانی تەندروستی و كارمەندو پزیشكەكانی بەشی منداڵبوون و پزیشكانی مناڵانی تازەلەدایكبوو، هەروەها مامان و پەرستیارەكان ئەوەش لەسەر بنەمای پێوەرەكانی باشتركردنی تەندروستی دایكان و مناڵانی تازە لەدایكبوو.

لای خۆیەوە، ریتا كۆلومبیا، بەڕێوەبەری سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان، ستایشی رۆڵ و هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ و راسپاردەكانی وەزیری كردو جەختیشی لەسەر ئامادەبوونی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوە لەپشتیوانی وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە دایك و مناڵەوە هەیە.

PUKmedia بەدواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket