riklam

داعش كارەبای قەراج دەبڕێت

کوردستان 11:43 PM - 2021-09-18

ئەمشەو ژمارەیەك تیرۆرستی داعش لەسنوری گوندەكانی ناحیەی قەراجی سەربە مەخمور پەلاماری تاوەرەكانی كارەبایان داوەو زیانیان پێگەیاندون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بۆ PUKmedia  ووتی: ئەمشەو چەند تیرۆرستێك بەبۆمب و چەكی  ناوەند پەلاماری چەند تاوەرێكی كارەبایان لەسنوری ناحیەی قەراج داوە.
وتیشی: زیان بە دوو تاوەر گەیشتووەو كارەبای ناحیەكە زیانی پێگەیشتووەو بڕاوە.
جەختیكردەوە: ئەمڕۆ هێزێكی گەورەی سوپای عیراق گەیشتووەتە سنوری ناحیەكەو وابڕیارە كێوماڵی چەند ناوچەیەك دەست پێبكات.
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket