}

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌توانین پێكه‌وه‌ وڵات زیاتر بونیاد بنێین

کوردستان 11:03 PM - 2021-09-18

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نج وتی: خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نج دانیشتووم و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه‌ ئێوه‌ نه‌وه‌ی داهاتوو نین و نه‌وه‌ی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ن، هه‌ر بۆیه‌ ئێوه‌ ئه‌مڕۆی ئه‌م میللـه‌ته‌ن و پێویسته‌ ئێمه‌ گوێتان لێبگرێن.
وتیشی: ئامانجی ئه‌م دیداره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گفتوگۆیه‌كی جدیمان هه‌بێت تا پێكه‌وه‌ وڵاتێك بنیاد بنێین كه‌خواستی ئه‌وه‌ بێت كوردستانێكمان هه‌بێت هه‌موومان خۆشمان بوێت، زۆرجار به‌داخه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نجان قسه‌ده‌كه‌م ئه‌و خواستی نیشتمانییه‌ نابینم كه‌ بێگومان ئه‌وه‌ش هۆكاری هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌توانین وڵاته‌كه‌مان خۆشبوێت و گوێمان به‌ سیاسه‌تیش نه‌بێت، به‌ڵام له‌نگه‌ وڵاته‌كه‌مان خۆشنه‌وێت و دژی بوه‌ستین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket