}

عیراق.. وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی په‌رله‌مانتاران راده‌گیرێت

عیراق 07:47 PM - 2021-09-18

بڕیاره‌ رۆی دووشه‌ممه‌ 20-9-2021، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێوه‌بچێت، ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی نزیك بونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی 10، پێشبینی ده‌كرێت به‌شێكی كه‌م له‌ په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ ببن.

حه‌سه‌ن ئالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌واو بێت و زۆرترین په‌رله‌مانتار ئاماده‌بن، وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی په‌رله‌مانتاران راگیراوه‌، ته‌نیا له‌ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عیراق  وتیشی: گومانی ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندین جار كۆبونه‌وه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئه‌مجامنه‌دراوه‌.

راشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ په‌رله‌مانتارانی ئێستا جارێكی تر خۆیان كاندید كردۆته‌وه‌ و سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نابن.

له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مجاره‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، حه‌سه‌ن ئاڵی روونیكرده‌وه‌: به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌ م و دووه‌می هه‌ندێك له‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌یه‌ كه‌ پێشتر كاری له‌سه‌ركراوه‌، په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دا له‌و ماوه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی ماوه‌ ته‌واویان بكات، كه‌ هه‌ندێكیان پێویسته‌ یه‌كلابكه‌ێنه‌وه‌.

له‌وانه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی به‌ مافی مافپه‌روه‌ران و ئۆلمپی وه‌رشی عیراق و رێكه‌وتنه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانه‌وه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket