riklam

سه‌نته‌ری وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ زانكۆی گه‌رمیان كرایه‌وه‌

کوردستان 07:11 PM - 2021-09-18

به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆی گه‌رمیان وه‌ك ئاماده‌كاری و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی گه‌رمیان، به‌ هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و له‌ ڕ‌ێگه‌ی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانه‌وه‌ توانیوێتی سه‌نته‌ری (زانكۆی گه‌رمیان) بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ ناو كه‌مپی زانكۆ بكاته‌وه‌.

كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان به‌ نوسراوی ره‌سمی داوای له‌ به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان كردبوو، ناوی سه‌نته‌ری زانكۆی گه‌رمیان زیاد بكرێت، بۆ پرۆگرامی وه‌رگرتنی ڤاكسین.

PUKmedia زمناكۆی یه‌حیایی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket