16 ساڵ له‌دووری مه‌رزیه
کوردستان 05:43 PM - 2021-09-18
مه‌رزیه شه‌ھاب عه‌بدوڵڵا ناسراو به مه‌رزیه فه‌ریقی (٢٢ی ئایاری ١٩٥٨ – ١٨ی ئه‌یلوولی ٢٠٠٥) گۆرانیبێژێكی كورد بوو. مه‌رزیه له‌دایكبووی شاری مه‌ریوان بوو و له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌كه‌ی ناسر ڕه‌زازی (گۆرانیبێژ) ماوه‌یه‌ك له نێو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بوون. له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ له سوید كۆچی دوایی كرد‌و له‌سه‌ر داواكاریی خۆی ته‌رمه‌كه‌ی ھێنرایه‌وه كوردستان و له سلێمانی له گردی شه‌ھیدان به خاكسپێردرا.
ژیاننامه‌ی مه‌رزیه...
مه‌رزیه فه‌ریقی ساڵی ١٩٥٨ زایینی له شاری مه‌ریوانی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، به‌ڵام دایك و باوك و كه‌سوكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ن. خوێندنی سه‌ره‌تایی له مه‌ریوان ده‌ست پێ كردووه؛ ھه‌ر له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه حه‌زی له گۆرانی و شانۆ بووه. چه‌ندین جار له قوتابخانه‌كه‌یاندا له بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا به‌شداری كردووه و له تیپی شانۆشدا چالاكی نواندووه.
مه‌رزیه له سه‌ره‌تادا به گۆرانیی فارسی و به گۆرانییه‌كانی فه‌تانه وه‌لیدی ده‌ستی به تێكۆشان كردووه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و زوڵم و زۆرییه‌ی كه حكوومه‌تی حاكم له كورد و زمان و ئه‌ده‌ب و ھۆنه‌ری كوردی ده‌كرد، وازی له گۆرانیی فارسی ھێناوه و گوتنی گۆرانی كوردی ده‌ست پێ كردووه.
مه‌رزیه دوای ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له مه‌ریوان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره بچووك و ده‌ره‌تان بۆ خوێندن كه‌م بووه، بۆ درێژه‌دان به خوێندن چووه‌ته شاری سنه‌ی ناوه‌ندی پارێزگا. له‌وێ چووه‌ته زانسته ئاماده‌یییه‌كان و خوێندنی مامۆستایه‌تی ته‌واو كردووه. ھه‌ر له‌و شاره ساڵی ١٩٧٧ له‌گه‌ڵ كۆڕی مۆسیقای سنه چه‌ندین جار چووه‌ته سه‌ر شانۆ و گۆرانی گوتووه. پاش ته‌واوكردنی ئه‌و ده‌وره‌یه له‌سنه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مه‌ریوان و له گوندێكی نزیك ئه‌و شاره بووه به مامۆستا. مه‌رزیه پاش دوو ساڵ وانه‌گوتنه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ سنه و له‌وێ، له‌و شاره له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی دامه‌زراوه و ده‌ستی به وانه گوتنه‌وه كردووه‌ته‌وه.
ساڵی ١٩٧٨ له‌گه‌ڵ ناسر ڕه‌زازی ژیانی ھاوسه‌ری پێك دێنێت؛ مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ساڵی ١٩٨٠ چووه بۆ لای ناسر له شاخ و ئه‌ویش بوو به پێشمه‌رگه، پاشان دوو منداڵیان بووه به‌ناوه‌كانی دڵنیا و ماردین.
ناسر و مه‌رزیه به خه‌باتی ھونه‌ریی خۆیان له‌چیا، له ناو كۆڕی بانگه‌وازدا كۆمه‌ڵێك گۆرانی و سروودی نیشتمانیی و شۆڕشگێڕییان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بوونه‌ته وێردی سه‌ر زاری پێشمه‌رگه و خه‌ڵك .
مه‌رزییه ساڵی 2005 له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ گیانی سپاردو پاشان له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی له گردی شه‌هیدان به‌خاكسپێدرا.
چه‌ند گۆرانیی مه‌رزییه فه‌ریقی
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه
گۆرانیی سڵاو بۆ ھه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه به ده‌نگی مه‌رزییه فه‌ریقییه‌وه.
سڵاوی گه‌رمی دڵی پڕ ھومێدی مه‌ت پێشكه‌ش
پڵنگی ھه‌ردی وڵات ئه‌ی ھه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه
له ده‌وری ده‌ست و تفه‌نگت گه‌ڕێم كه ڕۆژی خه‌بات
له ئاستی ھه‌ڵمه‌تی تیژت چ ناگرێ به‌رگه
ئه‌وێسته تۆی له شه‌وی تار مۆمی ھه‌ڵگیرساو
له نێو دڵی شه‌وه‌زه‌نگا وه‌كوو گڕێك ڕاساو
كه ڕاتشه‌كاندووه ئاڵا به ده‌ستی خاراوت
ده‌گه‌ی له كۆسپ و بوواران به ھه‌ستی پاراوت
سڵاوی گه‌رمی دڵی پڕ ھومێدی مه‌ت پێشكه‌ش
پڵنگی ھه‌ردی وڵات ئه‌ی ھه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه
لانكۆڵێ...
لانك لانك لانكۆڵێ، لانك له دار ھه‌نارێ
وه‌ستا بێ له تارانێ، لانكێ دروست كا بۆ چاو جوانێ
ده‌ڵێ له لانێكدا نانووم ده‌با بۆی ساز كه‌م جۆڵانێ
ھه‌ی ڕۆڵه سه‌ردڵ خڕ بی باب مردوو بی، شه‌و دره‌نگه بۆ جێژوانێ
تاوه ڕۆژی ڕووناكه ھه‌موو عاله‌م ده‌یزانێ
قه‌ت نه‌بوو بڵێ دانیشین تۆزێك بكه‌ن ڕا و ته‌گبیر
سه‌د له‌عنه‌ت له‌و كه‌سه‌ی بێ ده‌س له باڵات بكا گیر
جا چی بوو ماڵه‌بابم ئه‌تۆ جحێڵه‌و ئه‌من پیر
ئه‌و قورعانه‌ی بتگرێ ھێنات لێكت كردووه
سێ جار ده‌ستت پێ دادا بۆ مزگه‌وتت برده‌وه
بۆخۆت كه‌یفم بۆ ده‌كه‌ی به ده‌م داخ و ده‌رده‌وه
ده‌سته و ئه‌ژنۆت داناوم به‌ھه‌ناسه‌ی سه‌رده‌وه
لانك لانك لانكۆڵێ، لانك له دار ھه‌نارێ
وه‌ستا بێ له تارانێ، لانكێ دروست كا بۆ چاو جوانێ
ده‌ڵێ له‌لانێكدا نانووم ده‌با بۆی ساز كه‌ین جۆلانێ
ھه‌ی ڕۆڵه سه‌ر دڵ خڕ بی باب مردوو بی، شه‌و دره‌نگه بۆ جێژوانێ
تاوه ڕۆژی ڕووناكه ھه‌موو عاله‌م ده‌یزانێ
ژنان...
ژن ئه‌ی مایه و ماك و ھه‌وێن
ئێوه زه‌ریان گه‌ر بھه‌ژێن
بوومه له‌رزه‌ن گه‌ر بله‌رزێن
ده‌سا ھه‌ستن ئه‌ی بێبه‌شان
بۆ مافی یه‌كسان شان به‌شان
ئه‌ی ژنانی دایكی زه‌وین
ئه‌ی ژنانی ڕه‌نج و كه‌وین
ئه‌ی ژنانی زام و ئه‌وین
ئه‌ستێره‌مان له‌ئێوه زا
گه‌ردنتانا شه‌و چرا
مێژووی ئێوه جیھانی بوو
زامی ئێوه بارانی بوو
دژی ئێوه نه‌زانی بوو
ده‌سا ھه‌ستن ئه‌ی بێبه‌شان
بۆ مافی یه‌كسان شان به‌شان
باڵاتان باڵای وڵاته
سنگتان كه‌لی ڕۆژ ھه‌ڵاته
بوونات ڕۆژی پڕ له‌ھاته
ئه‌ستێره‌مان له‌ئێوه‌زا
گه‌ردنتانه‌شه‌و چرا
ئه‌م سروده، ھۆنراوه‌ی شێركۆ بێكه‌سه، مه‌رزیه فه‌ریقی به بۆنه‌ی ٨ی ئازار بڵاوی كرده‌وه. ژنه ھۆنه‌رمه‌ندی كورد مه‌رزیه فه‌ریقی جیا، له كاری ھونه‌ری وه‌كوو ژنێك له كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافی ژن چالاكانه به‌شداری كردووه. مه‌رزیه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی پاراستنی منداڵان له سوید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ھه‌روه‌ھا ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بووه.
ھونه‌ری مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی
یه‌كه‌مین گۆرانی كوردی كه مه‌رزیه فه‌ریقی تۆماری كرد: «له‌سه‌ر كانی دێته‌وه لێو به كه‌نی و گۆزه به شانه‌وه» بوو. مه‌رزیه فه‌ریقی زۆر حه‌زی له بیستنی كاره ھونه‌رییه‌كانی باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو و زیاتر حه‌زی به گۆرانییه‌كانی ھونه‌رمه‌ندان كه‌ریم كابان و قادر كابانی ده‌كرد.
یه‌كه‌مین سروود كه مه‌رزیه، تۆماری كرد سرودی «سڵاو بۆ پێشمه‌رگه» بوو؛ دوای ئه‌وه گۆرانی «گیانه‌كه‌م به ئاسمانی شین». ئه‌م گۆرانییه ھونه‌رمه‌ندی كورد عه‌زیز شاھرۆخ وته‌یه‌تی، به‌ڵام مه‌رزیه ده‌سكاری شیعره‌كانی كردووه و له قاڵبی شۆڕشگێڕیدا وتوویه‌تی دوای ئه‌وه گۆرانی «ماچی خودایی» و گۆرانی «پاییز». ئه‌مانه ھه‌موویان دیاریی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تین. ده‌توانین بڵێین كه مه‌رزیه یه‌كه‌مین گۆرانیبێژی ژن بوو كه سرودی تۆمار كردووه.
مه‌رزیه به‌ر له‌وه‌ی كه ببێ به‌ھاوسه‌ری ناسر، له سه‌رده‌می شادا، له سنه له‌گه‌ڵ فه‌رھه‌نگ و ھونه‌ری ئه‌و شاره گۆرانی گوتووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی‌دا كه تێكۆشانی ھونه‌ری بۆ ژن قه‌ده‌غه بووه، وازی له كاری ھونه‌ری ھێناوه، به‌داخه‌وه له شاخ له‌به‌ر نه‌بوونی و بێ ده‌ره‌تانی ھونه‌ری و پێشمه‌رگایه‌تی و چه‌ندین ھۆكاری دیكه، ناچار له‌گه‌ڵ ناسر و منداڵه‌كانی ساڵی ١٩٨٥ چوونه‌ته وڵاتی سوید و وه‌كو په‌نابه‌ر ماونه‌ته‌وه. مه‌رزییه له سوید بووه به خاوه‌ن كوڕێكی دیكه به‌ناوی كاردۆ.
سه‌ره‌تا مه‌رزیه له‌گه‌ڵ ناسر له سوید و ئه‌ورووپا، كاری ھونه‌ری ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كاردۆی كوڕی منداڵ بووه، بۆ ماوه‌یه‌ك له كاری ھونه‌ری دابڕاوه.
دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان مه‌رزیه فه‌ریقی ده‌ستده‌كاته‌وه به كاری ھونه‌ری و له ساڵی ١٩٩٥دا، له‌گه‌ڵ ناسر ڕه‌زازی ئه‌لبومێك به ناوی (پایز) بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه له 7 تراك پێك ھاتووه.
ناوی ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌م ئه‌لبومه‌دا ھۆنراوه‌كانیان كراوه به گۆرانی بریتین له:
(گۆران، ھێمن، مه‌وله‌وی، ڕێبوار پشكۆ و چه‌ند ھۆنراوه‌یه‌كی فۆلكلۆر)
ناوی ئاوازدانه‌ره‌كانی نێو ئه‌م ئه‌لبومه بریتین له:
(بورھان موفتیزاده، مه‌رزیه فه‌ریقی، ناسڕ ڕه‌زازی و چه‌ند ئاوازێكی فۆلكلۆر)
له درێژه‌ی كار و چالاكییه ھونه‌رییه‌كانی ھونه‌رمه‌ند مه‌رزیه فه‌ریقی له ساڵی ١٩٩٩دا ئه‌لبومێكی تایبه‌ت به خۆی له سوید بڵاو ده‌كاته‌وه به ناوی (به‌ڵێن بده) كه له ٧ تراك پێك ھاتووه.
ناوی ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌م ئه‌لبومه‌دا ھۆنراوه‌كانیان كراوه به گۆرانی بریتین له:
(عه‌بدوڵڵا په‌شێو، ئه‌حمه‌د ھه‌ردی، ناسر ئاغابرا، كاكه‌ی فه‌لاح، ھێمن و شێركۆ بێكه‌س)
ناوی ئاوازدانه‌ره‌كانی نێو ئه‌م ئه‌لبومه بریتین له:
(بورھان موفتی زاده، مه‌رزیه فه‌ریقی و ناسڕ ڕه‌زازی)
دواتر له‌گه‌ڵ ناسر له‌سوید، ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا، سویس به‌لجیكا، به‌ریتانیا، دانمارك، فینلاند، ئوتریش، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا و ئه‌مریكا له ئاھه‌نگ و به‌رنامه‌دا به‌شداریان كردووه مه‌رزیه كاری ھونه‌ری خۆی له‌وێ په‌ره پێداوه و ھه‌میشه داكۆكیكه‌ری مافی ژنانیش بووه.
دوای ئه‌م ئه‌لبومه مه‌رزیه فه‌ریقی چه‌ند كۆنسێرتی له چه‌ندین شاری كوردستان و وڵاتانی دیكه گێڕاوه.
ساڵی ٢٠٠٣ بۆ دواجار، كۆتا به‌رھه‌می به ناوی «ھه‌موو شه‌و» بڵاو ده‌كاته‌وه. وا بڕیار ده‌بێت كه ھونه‌رمه‌ند مه‌رزیه فه‌ریقی دوو ئه‌لبومی دیكه بڵاو بكاته‌وه و زۆرینه‌ی كاره میوزیكه‌كانی ھه‌ردوو ئه‌لبومه‌كه به‌شێكی ته‌واو و به‌شێكیشی له قۆناغی ئاماده‌كردندا ده‌بێن؛ ته‌نھا ئه‌وه ده‌مێنێت ده‌نگی مه‌رزیه‌یان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ ڕێگای پێ نادات ئه‌م كارانه‌ی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. له ڕێكه‌وتی 18ی ئه‌یلوولی 2005، به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتی سوید كۆچی دوای ده‌كات و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه كوردستان و له گۆڕستانی سه‌یوان له‌شاری سلێمانی به خاك ده‌سپێردرێت.
كاریگه‌ریی ناسر له‌سه‌ر گۆرانییه‌كانی مه‌رزییه
ناسر ڕه‌زازی وه‌كو ھاوسه‌ری مه‌رزیه له بواری كاری ھۆنه‌ریی گۆرانیگوتندا، زۆر یارمه‌تی مه‌رزییه‌ی داوه. كاریگه‌رییه‌كانی ناسر له‌سه‌ر مه‌رزیه بۆ وێنه وتنی گۆرانی به چوار زاراوه واته: ھه‌ورامی، كورمانجی، كوردیی باشووری و سۆرانییه و یه‌كه‌م گۆرانیبێژی ژن له كوردستان مه‌رزیه‌ی فه‌ریقییه كه توانیوه‌تی به‌م چوار زاراوه گۆرانی بڵێ.
PUKmedia سه‌رچاوه.. ویكیپیدیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28