}

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: به‌یه‌كه‌وه‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ین

کوردستان 05:40 PM - 2021-09-18

رۆژی شه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلول، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك) پێشوازیكرد له‌ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. 

له‌و دیداره‌دا، شۆڕش ئیسماعیل پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ كاروباره‌كانی خاتوو شاناز ده‌ربڕی وه‌ك لێپرسراوی میحوه‌ری سلێمانی بۆ بانگه‌شه‌و هه‌ڵبژاردن، و به‌گرنگییه‌وه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ی ڕوانی كه‌تائێستا له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی كوردستان گیراونه‌ته‌به‌ر و توانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و پابه‌ندی یاسا و رێساكانی كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سوپاسی ئه‌و سه‌ردان و پشتیوانییه‌ی كردو به‌هه‌نگاوێكی پڕ بایه‌خی له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ كاریگه‌ره‌ی كوردستان، له‌یه‌كێتی و گۆڕان، وتیشی: كادر و هه‌وادارانمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌یسه‌لمێنن كه‌به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزترین و به‌یه‌كه‌وه‌بونمان ده‌رئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا، شۆڕش ئیسماعیل جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك كادرێكی باڵای یه‌كێتی هه‌رده‌م ئاماده‌یه‌ كه‌كاربكات بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی، ئاماژه‌شی به‌گرنگی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌داو رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ پاراستنی یه‌ك ریزی نیشتمانی كه‌میلله‌ته‌كه‌مان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی پێیه‌تی، و كاتێ یه‌ك ده‌نگیش بووین ده‌توانین له‌به‌غدا مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان باشتر به‌ده‌ست بهێنین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket