riklam

ئه‌وروپا به‌ نیازه‌ ھێزێكی به‌رگری تایبه‌ت دروست بكات

جیهان 05:32 PM - 2021-09-18

ئه‌ڵمانیا ڕ‌ایگه‌یاند، به‌ نیازن ھێزێكی ھاوبه‌ش بۆ ئه‌وروپا دروست بكه‌ن.

ئانیگرێت كرامپ كارێنپاوه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ڕ‌ایگه‌یاند، به‌ نیازه‌ پێشنیازێك بخاته‌ڕ‌وو بۆ دروستكردنی ھێزێكی به‌رگری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ ئه‌وروپا و دڵنیاییش به‌ ئه‌مریكا ده‌دات كه‌ ئه‌و ھه‌نگاوه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی واشنتۆن نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپاوه‌ ھه‌یه‌.

له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌ھۆی خراپی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی كابوڵ، كارێنپاوه‌ر ده‌ڵێت، به‌ نیاز بووه‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌ باره‌ی دروستكردنی ھێزی تایبه‌ت به‌ ئه‌وروپا ھۆشداریدا و وتی، پێكھێنانی ئه‌و ھێزه‌ ناتۆ لاواز ده‌كات و ئه‌وروپاش دابه‌ش ده‌كات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket