riklam

به‌نزینه‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته‌ سلێمانی

کوردستان 03:41 PM - 2021-09-18

ئه‌مڕۆ 18-9-2021، به‌نزینه‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌ ئێستادا له‌ 10 به‌نزینخانه‌ی شاره‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌همه‌ن قادر وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌نزینه‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشتووه‌ته‌ سلێمانی و له‌ ئێستادا له‌ چه‌ند به‌نزیخانه‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: ئه‌و بڕه‌ به‌نزینه‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت بۆ سلێمانی بڕه‌كه‌ی 360 هه‌زار لیتره‌ كه‌ به‌شی شاری سلێمانییه‌و نرخه‌كه‌ی له‌ به‌نزیخانه‌كان بۆ هه‌رلیترێك 690 دیناره‌، وتیشی: شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌ی رۆژێك له‌ ناوشاره‌و رۆژێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار دابه‌شده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا له‌ 10 به‌نزینخانه‌ دابه‌شده‌كردێت و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ دانراوه‌ بۆ جارێكی تر له‌ 10 به‌نزینخانه‌ی تر دابه‌شده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوازێكی دادپه‌روانه‌ زۆربه‌ی زۆری به‌نزینخانه‌كان به‌شداربن له‌ دابه‌شكردنی و به‌ ئاسانی ده‌ستی زۆربه‌ی زۆری هاووڵاتییان بكه‌وێت.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی   

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket