riklam

داخستنی دووبەشی پزیشکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە نارەزایی لێدەکەوێتەوە

کوردستان 11:03 AM - 2021-09-18

لە بەیانی ئەمڕۆوە چین و توێژەکانی ناحییەی تەق تەق گربونەوەیەکیان ڕێکخست لە بەردەم خوێندنگای هاوڕێی بنڕەتی تێکەڵاو دژی داخستنی دووبەشی پزیشکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە.

فاروق فایەق یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی گردبونەوەکەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد،  گربونەوەمان بۆ ڕێگری کردنە لە گواستنەوەی ئەو دوو بەشە پزیشکییە کە لەناحیەکەدا کراوەتەوەو دەمانەوێت نەک دوو بەشی پەیمانگا بگرە پەیمانگایەکی سەربەخۆ  بەناوی تەق تەق وە  لە ناحیەکەمان بکرێتەوە.

بەڕێوبەری ناحیەی تەق تەق کە بەدەنگ داواکاری خۆپیشاندەرانەوە ڕۆیشت لەنیو گربونەوەکە ڕایگەیاند:  لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ خوێندنی باڵاو وەزارەتی پەروەردە ولەچەند ڕۆژی ئایندە هەواڵی دڵخۆشکەر مان دەبێت بۆ خوێندکاران و هاوڵاتیانی سنورەکە

ناحیەی تەق تەق لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە قەزای کۆییە ۱۰۱ساڵە ناحییە و بە کۆنترین ناحیەی هەریم دادەندرێت  و  چەندین جار داواکراوە بکرێت بە قەزا بەڵام تائیستا هیچ ڕێکارێکی یاساییی نەبڕیوە

PUKmedia کاروان نازم -کۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket