riklam

بەیەکەوە بەهێزن

بیروڕا 09:36 AM - 2021-09-18

نەمام ئەبێ بەدرەخت و 
درەختەکان ئەبن بەباخچەو
باخچەکان ئەبن بەباخ و
باخەکانیش ئەبن 
بەدارستان ....

گۆل ئەبێ بەجۆگەو
جۆگە ئەبێ بەدەریاچەو
ئەویش ئەبێ بەدەریاو
دەریائەبێ بەڕووباروو 
بەیەکەوە ڕوو بارەکانیش
ئەبن بەزەریا..

کلوە کان بەیەکەوە ئەبن بەبەفرو
بەفرەکانیش دێن و ئەبن بەقوتب و
بەبەستەڵەک و ناتوێنەوە
کەبەیەکەوەن

نەسیم دەبێت بەشەماڵ و
شەماڵ دەبێ بە گڤەو دەبێ بەباو
باکانیش بەیەکەوە دەبن
دەبن بەڕەشەبا

دڵۆپەکان دائەبارێن بەیەکەوە 
دەبن بەباران و بارانیش
کەدەبارێ ئەبێ بەزریان و
زریانەکانیش 
کە بەیەکەوەن دەبن
دەبن بەتۆفان و گەردەلول...

بەیەکەوە پەنجەکان دەبنە دەست و
دەستەکان دەبن بەهێزی مانەوە
بەیەکەوە بەهێزن 
مرۆڤەکان یەکن 
کەدەبنە یەک 
دەبن بەیەکێتی و
یەکێییەکانیش دەبن بەگەل....

دەلیل جەمال...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket