riklam

پۆلیسی راپەرین دوو کەس دەستگیر دەکات

کوردستان 09:03 AM - 2021-09-18

پۆلیس ی راپەرین لە حاجیاوا دوو کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکات.

موقەدەم شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە PUKmedia ی رایگەیاند: لەمیانەی کار و چالاکیەکانی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک لە ناحیەی حاجیاوا بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەدواداچوون بۆ حاڵەتی نایاسایی، لەدوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر چەند کەسێک کە گوومان دەکرا ماددەی هۆشبەر بەکار بهێنن، ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی ماکۆک ٢ کەسی دەستگیر کرد کە بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانیان پێبووە. 

دوو کەسەکەش کە تەمەنی یەکێکیان ٣٧ ساڵ و ئەوەی تریان تەمەنی ٣٨ ساڵە و هەردووکیان لە ڕەگەزی نێرن، لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بەوەی کە ``پێشتر لەسەر بەکارھێنانی ماددە هۆشبەرەکان حوکمدراون بۆ ماوەی یەک ساڵ، وە دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان دەستیان کردۆتەوە بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ئێستاش بەردەوامن لە بەکارهێنانی.`` 

دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٢٦ لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket