riklam

یەکەم زانکۆی هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندنی راگەیاند

کوردستان 01:19 AM - 2021-09-18

سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە رۆژی 19-9-2021ی وەك یەكەم رۆژی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنی ساڵی 2021-2022 راگەیاند.
لەئاگاداریەكدا، سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ئاشكرایكردوە:" سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی خۆشەویست دەكات، ڕۆژی یەكشەمە ٢٠٢١/٩/١٩ یەكەمین رۆژی دەوامی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە ناو كەمپی زانكۆ بە پێی ساڵنامەی زانكۆیی دەستپێدەكات.
جەختیكردوەتەوە:" بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارانی ئازیز دەكەین، هیوادارین ساڵی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و خۆشگوزەرانی و سەركەوتنی قۆناغەكانی ژیانتان بێت.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket