}

قوباد تاڵەبانی: بوونی خانمێكی ئازای وەك رێژنە دڵخۆشم دەكات

کوردستان 08:51 PM - 2021-09-17

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی تواناكانی خاتوو رێژنە دەكات كە توانیویەتی كلتوری جوانی كوردەواری بپارێزێت و براندێكی تایبەت بەخۆی دروست بكات.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە ، نووسیویەتی:" بوونی خانمێكی گەنجی ئازای وەك رێژنە كۆڵێك دڵخۆشم دەكات، لە‌لایە‌ك كلتوری جوانی كوردەواری پاراستووە لە‌لایە‌كی تریش گەنجێكی بەتوانایە و توانیویەتی براندێكی خۆی دروستبكات و رۆژ بە رۆژ پەرەی پێبدات. 
ووتووشیەتی:" رێژنە خاتوون بە ھەموو توانایەكم پاڵپشتی تۆ و گەنجانی تر دەبم تا زیاتر كارە‌كانتان گە‌ورە‌تر بێت و بەكارھێنانی بەرھەمی خۆماڵی جێی بەرھەمی ھاوردەكراو بگرێتەوە.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket