riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سلێمانی لانکەی ئازادیی و ئازادی رادەربڕینە

کوردستان 08:39 PM - 2021-09-17

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی تیرۆركردنی شوكریە سەرحەد دەكات  و داوا لەلایەنە ئەمنیەكان دەكات بكەرانی ئەو رووداوە تاوانكاریە بدۆزنەوە.
دەقی پەیامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

بەتوندی ئیدانەی هەوڵی ترسنۆكانەی تیرۆركردنی (یاسین بولوت) ناسراو بە(شوكری سەرحەد) دەكەم كە سەرلەبەیانی رۆژی ١٧ی ئەیلول لەشاری سلێمانی تیرۆركرا.
داواكارم هەرچی زووە لایەنە ئەمنییەكانی ئەم شارە بكەرانی ئەو رووداوە تاوانكارییە بدۆزنەوە و راپێچی دادگایان بكەن تا بەسزای خۆیان بگەن.
دەبێ ئەو دەستانە لەبنەوە ببڕێنەوە كەدەیانەوێ سلێمانی بكەنە گۆڕەپانی تەراتێن و یەكلاكردنەوەی مەرامە گڵاوەكانیان، تا هەمووان بزانن سلێمانی لانكەی بیری ئازادیی و ئازادی رادەربڕینە، و تێكۆشەران و خەباتكارانی سیاسی بەجیاوازی بیروڕایانەوە دەتوانن لەشاری هەڵمەت و قوربانی پەرە بەكاروانی خەباتی مەدەنیانەی خۆیان بدەن و پاراستنیشیان لەئەستۆی هێزە ئەمنییەكاندایە. 
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket