riklam

د.بەرهەم ساڵح لەگەڵ لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی ھەولێر كۆدەبێتەوە

کوردستان 12:57 PM - 2021-09-17

ئەمڕۆ 17ی 9ی 2021 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح. 

لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێر، د.بەرهەم ساڵح كورتەیەكی لەبارەی دۆخی عیراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق خستەڕوو، جەختی لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنەو سەركەوتنی یەكێتی لەپڕۆسەكە كردەوە.

د.بەرهەم ساڵح رایگەیاند: هەولێرو یەكێتی دووانەیەكی لەیەك دانەبڕاون و گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتیی كاندیدەكانی سەربخاو بەهێزەوە بچێتە بەغداو كار بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان بكات لەچوارچێوەی دەستووری عیراق.

دەرباز كۆسرەت رەسول كورتەیەكی لەبارەی ئامادەكارییەكانی یەكێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە هەولێر خستەڕوو، تیشكی خستسەر ئەوەی كە ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەو گرنگە یەكێتیی سەركەوتن بەدەستبێنێ.

لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بەشداربووان گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەڵبژاردن كردو دووپاتیانكردەوە كە ئەركی هەمووانە كاربكەن بۆ سەرخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانی كوردستان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket