riklam

هەولێر..كۆڕێك بۆ پێنج دیوانە شیعرەكەی مارف گوڵ بەڕێوەدەچێت

ئەدەب و هونەر 10:30 AM - 2021-09-17

لەكتێبخانەی ئاشتی لە هەولێر كۆڕێك بۆ شاعیرو مامۆستایی زانكۆ، د.مارف عومەر گوڵ بۆ ناساندنی كتێبی پێنج دیوانە شیعر بەڕێووەچوو.
 لەو كۆڕەدا د.عومەر مارف گوڵ باسێكی پێنج دیوانە شیعرییەكەی كرد كە لەساڵی 1980 تا 2020ی لەخۆگرتووە، وتی: ئەوە بەرهەمی 44 ساڵمە لەنوسینی شیعردا، شیعر هونەرە،بابەتەكانیش لە بەرگری، خۆشەویستی، سۆز، سروشتی لەخۆگرتووە، یەكەم شیعریشم كە بڵاوكراوەتەوە بەناوی،پێشوازی بووە لەساڵی 1980.
سەبارەت بەدیوانە شیعریەكە وتی: لەو دیوانە، تابلۆی سێ هونەرمەندی شێوەكار دەبینین ئەوانیش، ئەحمەد تاقانە، عەلی حوسێن، رێبوار سەعید.
لەبەشێكی تری كۆڕەكەدا هەریەك لەشاعیرو نوسەران سەباح رەنجدەر، عەلی شێخ عومەر، نەوزاد عەلی ئەحمەد هەڵسەنگاندنیان بۆ شیعرەكانی د.مارف عومەر گوڵ كردو دەسخۆشیان لێكرد، شاعیریش چەند پارچە شیعرێكی خۆیی خوێندەوە.
لەكۆتاییدا دیوانە شیعریەكە بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.
PUKmedia سەباح شكور - هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket