riklam

لەهۆتێلێكی هەولێر ئاگركەوتەوەو گیانلەدەستدان هەیە

کوردستان 10:05 AM - 2021-09-17

لەشاری هەولێر ئاگر لەهۆتێلێك كەوتەوەو بەهۆیەوە دوو ژن كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن و لەهۆتێلەكە كاریان دەكرد گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێرمان لەشوێنی رووداوەكە باسی لەوەكرد كە بەیانی ئەمڕۆ 17ی 9ی 2021 ئاگر لەنهۆمی یەكەمی هۆتێل فەریدی شاری  هەولێر كە دەكەوێتە سەر شەقامی 30ی ئەمتری ئەو شارە كەوتەوەو بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن و لەهۆتێلەكە كاریانكردوە.

ئەوەشی خستەڕوو: تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو ئەو كەسانەیان رزگاركردوە كە لەهۆتێلەكەدا بوون و ئاگرەكەشیان كۆنترۆڵكردوە.

وتیشی: بەهۆی ئاگرەكەوە زەرو زیانێكی زۆری مادی بە بەشی خوارەوەی هۆتێلەكە گەیشتوە.

 PUKmedia سەرباز محەمەد – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket