riklam

ئــەمڕۆ لــە مــێژوودا

جیهان 09:32 AM - 2021-09-17

رووداوەكان:
1171: میسر گەڕایەوە بۆ خەلافەتی عەباسی دوای مردنی دواهەمین خەلیفەی فاتمی (عازد لدین الله).
1939: هێزەكانی سۆڤیەتی خۆرهەڵاتی پۆڵەندەیان داگیركرد و دەستیان گرت بەسەر ئەوەی كە ئەڵمانەكان دەستبەرداری بووبوون لە زەویەكانی پۆڵەندە لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1948: رێكخراوی (شتیرن) كۆنت (فولك برنادوت)ی تیرۆركرد كە لە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دانرابوو بۆ هەماهەنگی نێوان عەرەب و جولەكە لە فەلەستین.
1956: بۆ یەكەم جار لە شاری سلێمانی یانەی وەرزش بۆ وەرزشەوانانی شار دامەزرا.
1960: تیرۆركردنی سەركردە و پێشەوا و دامەزرێنەری كۆماری ئەفریقیا (پاتریس لۆمۆمیا) لە ولایەتی دالاس.
1961: لەسێدارەدانی سەرەك وەزیرانی پێشووی توركیا (عەدنان مندریس).
1967: كەرتبوونی پارتی كۆمۆنیستی عێراق كە ترسناكترین كەرتبوون بوو لە مێژووی پارتەكەدا بە سەركردایەتی (عەزیز حاج) كە دوایی بووە راوێژكاری سەدام حسێن و نوێنەری لە وڵاتە جیاجیاكانی جیهان.
1970: كوشتاری فەلەستینیەكان لە لایەن شا حوسێنی مەلیكی ئەردەنەوە.
1978: مۆركردنی رێكەوتننامەی كامب دیڤد لە نێوان میسر و ئیسرائیل.
1988: یاری ئۆڵۆمپیات لە شاری (سیئۆل)ی پیاتەختی  كۆریای باشوور بەردەوام بوو تا 2/10ی هەمان ساڵ.
1991: دوورگەی مارشاڵ سەرەبەخۆیی بەدەستهێنا لە لایەن ئەمریكاوە.
1991: كۆریای باكوور و كۆریای باشوور و ئیستونیا و لاتیفیا و لیتوانیا و دورگەكانی مارشاڵ و ویلایەتەكانی میكرۆنیسیای یەكگرتوو چوونە ناو نەتەوە یەكگرتووەكان.
1992: سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی رۆژهەڵاتی كوردستان (د. سادق شەرەفكەندی) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا تیرۆركرا.
1997: تیاچونی 11 دیبلۆماتی بیانی لە بۆسنە و هەرسك كە لە نێوانیاندا نێردراوی نێودەوڵەتی (جبرو فانجر) بوو، بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەكەیان لە نزیك سەراییڤۆ.
2000: سەرۆكی پیرۆ (ئەلبێرتۆ فۆجیمۆری) داوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەكات، پاشان بڕیار دەدات واز لە دەسەڵات بهێنێت و دواتر پاشگەز دەبێـتەوە.
2008: تیاچوونی 16 هاوڵاتی یەمەنی لە هێرشێكی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سەنعای پایتەخت.
2010: ئیسرائیل (ئیاد شلبایە)ی تیرۆركرد كە یەكێك بوو لە سەركردەكانی كەتیبەكانی عیزەدین قەسام لە ماڵی خۆیان لە چادرگەی (نور شەمس) لە (توڵكەرەم).

 لەدایكبوون:
1677: ستیڤن هایلز، فیزیۆلۆجی و زانای كیمیای ئینگلیزی.
1826: برنارد ریمان، زانای بیركاری ئەڵمانی.
1869: كریستیان لویس لانج، سیاسەتمەداری نەرویجی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1921ز.
1917: محمد خەلیل حەسری، قورئان خوێنی میسری.
1918: حاییم هرتسوغ، سەرۆكی ئیسرائیل.
1922: ئوگوستینو نیتو، سەرۆكی ئەنگۆلا.
1923: هانك ویلیامز، گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1929: نادیە السبع، ژنە ئەكتەری میسری.
1945: فل جاكسۆن، یاریزان و راهێنەری تۆپی باسكەی ئەمریكی.
1950: ناریندرا مودی، سیاسەتمەدار و سەرەك وەزیرانی هیند.
1960: عەبلە كامل، ژنە ئەكتەری میسری.
1963: رامی سعری، شاعیر و وەرگێڕ و رەخنەگری ئەدەبی ئیسرائیلی.
1965: یوجی ناكا، دیزاینەری یاری ڤیدۆیی یابانی.
1968: ئەنستزیا، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1970: سیدو تراوری، یاریزانی تۆپی پێی بوركینیایی.
1977: سیمونی بیروتا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1981: باكاری كونی، یاریزانی تۆپی پێی ئیفواری.
1983: هودا سەڵاح، ژنە ئەكتەری تونسی و دانیشتووی ئیمارات.
1987: پول هونتینگتون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وەفات:
1574: بیدرو مینیندیز دی ئەفیلس ، دۆزەرەوە و دەریاوانی ئیسپانی.
1836: ئەنتوان لوران دو جوسیو، زانای فەرەنسی لە رووەكزانیدا.
1948: كۆنت  فولك برنادوت، دیبلۆماتی سویدی.
1960: پاتریس لۆمۆمیا، دامەرێنەری كۆماری ئەفریقیا لە ویلایەتی دالاس.
1961: عەدنان مەندەریس، سەرەك وەزیرانی توركیا.
1961: داج همرسۆلد، سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان بە رووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە.
1992: عائیشە ئیبراهیم، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1992: هریفیلتو ماتینس، ئاوازدانەری بەڕازیلی.
1994: كارل بوبر، فەیلەسوفی ئینگلیزی.
1994: لێنێـت میجەرسۆن، ئەو خاتوونەی پێش مردنی نیوەی سەروەتەكەی بەخشی بە خەڵكی هەڵەبجە و سلێمانی.
1996: سبیرو ئەگنیو، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
2006: جاسم حەمەد سەقەر، ئابوریناس و سیاسەتمەداری كوێـتی.
2010: ئیاد شلبایە، یەكێك لە سەركردەكانی كەتیبەكانی عیزەدین قەسام لە فەلەستین.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی پاڵەوانان لە ئەنگۆلا.
رۆژی دەستوور لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket